پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ڕایدەگەیەنێت: لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 6 هەزار زانیاری لەسەر چالاکی گرووپە تیرۆریستییەکان دراوە بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، هاوکات زیاتر لە پێنج هەزار و 600 کەس بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیرکراون.
ئەرشەد ئەلحەکیم، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: کەیسی تیرۆر یەکێکە لەو کەیسە بنەڕەتی و گرنگانەی کە دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی کاری لەسەر دەکات و ئەنجامێکی باشی بەدەستهێناوەو شانەیەکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی بەغدا و بەڕێوەبەرایەتییەکانی پارێزگاکان کاردەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد: لە ساڵی 2024 دا زیاتر لە 6 هەزار زانیاری سەبارەت بە چالاکی و شوێنی دوژمن، میوانخانەکان، کۆگاکان، ئامێرەکان و چەکەکان پێشکەشکراون و ئەم زانیاریانە پێشکەش بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کراون.
وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی پشتڕاستی کردەوە کە ژمارەی ئەو کەسانەی لەساڵی ڕابردوودا دەستگیرکراون گەیشتووەتە پێنج هەزار و 606 تۆمەتبار بە تیرۆر، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەکی زۆر چەک و پشتێنی تەقەمەنی.
ئەرشەد ئەلحەکیم دەڵێت: لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا 3 یان 4 ئۆپەراسیۆنی تایبەت ئەنجام دراون یەکەمیان کوشتنی تیرۆریست محەمەد عەبدولمەلیک تەها بوو لە قەزای داقوق و کە یەکێک بوو لە تیرۆریستە هەرە مەترسیدارەکان لە ناوچەکەدا، هەروەها لە پارێزگای سەڵاحەدینیش هەوڵێکی تیرۆریستی پووچەڵکراوەتەوە.