چەکدارێکی داعش دەستگیرکرا کە پلانی هەبوو تەقینەوە لە خورماتوو بکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق دەستگیرکردنی چەکدارێکی داعشی لە قەزای خورماتووی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین راگەیاند کە پلانی تەقاندنەوەی بۆمبی بە هێزە ئەمنییەکاندا هەبووە.

ئەمڕۆ هەینی 3ـی کانوونی دووەمی 2025، دەزگاکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “هێزێک لە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی توانیویەتی تیرۆریستێک دەستگیربکات کە بەگوێرەی زانیارییە هەواڵگرییەکان بەنیازی ئەوە بووە لە قەزای خورماتوو بە سود وەرگرتن لە بۆمبی چێندراو هێرش بکاتە سەر هێزە ئەمنییەکان.”

ئەوەش هاتووە، “تۆمەتبارەکە سەر بە ‘ویلایەتی کەرکووک’ بووە، و بەرپرسی دابینکردنی پاڵپشتیی لۆجستی و کەرەستەی تەقینەوە بووە، جگە لەوەی لە رێگەی پلاتفۆڕمەکانی سۆشیال میدیاوە بانگەشە بۆ باندە تیرۆریستییەکان کردووە”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش روونکراوەتەوە، “لە لێکۆڵینەوەکاندا دانی بەوەداناوە کە لەلایەن داعشەوە ئەرکی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی تیرۆریستی بۆ بەئامانجگرتنی هێزە ئەمنییەکانی قەزای خورماتوو پێسپێردراوە لە رێگەی چاندنی بۆمبی چێندراو کە لە یەکێک لە گۆڕستانەکانی قەزاکە شاردوویەتیەوە و دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پووچەڵکراوەتەوە.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا