پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres
وەزارەتی دارایی لیستی لیستی مووچەی مانگی 11ـی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی راگەیاند، سەبارەت بە مووچەی مانگی 12ـش دوو سەرچاوەی باڵا لە حکومەتی هەرێم زانیاریی نوێ ئاشکرا دەکەن.
بەگوێرەی ئەو دوو سەرچاوەیە کە لە ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی هەرێمەوە رایانگەیاندووە، حکومەتی هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 چاوەڕێی هاتنی بڕە پارەی دیکە لە بەغداوە دەکات و ئەگەر حکومەتی فیدراڵی جگە لەو 441 ملیارەی کە بۆ تەواوکاریی مووچەی مانگی 11 رەوانەی کردووە پارەی دیکە نەنێرێت، ئەوا مووچەی مانگی 12 پاشەکەوت دەکرێت.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو دوو سەرچاوەیە کە بۆ میدیاکان ئاشکرایانکردووە، حکومەتی هەرێم نیازی ئەوەی نییە لە داهاتی ناوخۆ کورتهێنانی مووچەی مانگی 12 پڕبکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیار وایە پاش کۆتاییهاتنی پشووەکانی سەری ساڵ، شاندەکانی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بکەن بەمەبەستی رازیکردنی وەزارەتی دارایی فیدراڵی بۆ رەوانەکردنی کورتهێنان و یەکلایکردنەوەی چارەنووسی مووچەی کۆتا مانگی ساڵی 2024.