دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان گرژی لە نێوان مۆسکۆ و باکۆ سەرهەڵدەدات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان لە رۆژئاوای کازاخستان، گرژییەکی بێ وێنە لە پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و باکۆدا سەریهەڵدا و ئازەربایجان لایەنی ڕووسیای بە بەرپرسیارێتی ئەو رووداوە تۆمەتبار کرد.

چیرۆکەکە لەو کاتەوە دەستی پێکرد کە فڕۆکەیەکی مەدەنی ئازەربایجان لە باکۆوە بەرەو گرۆزنی لە ڕێگادا بوو، لە رۆژئاوای کازاخستان کەوتەخوارەوە.

بەگوێرەی میدیای ئازەربایجان لەو سەرچاوانەی بە نزیک لە لێکۆڵینەوەکان وەسفی کردووە، ئەنجامە بەراییەکان دەریدەخەن کە فڕۆکەکە لەلایەن سیستمی بەرگری ئاسمانی ڕووسییەوە کەوتووەتە خوارەوە، دواتر پەیوەندییەکانی بەهۆی سیستەمی جەنگی ئەلیکترۆنیەوە ئیفلیج بوون لەکاتی نزیکبوونەوەی لە گرۆزنی.

چیرۆکەکە لەو کاتەوە دەستی پێکرد کە فڕۆکەیەکی مەدەنی ئازەربایجان لە باکۆوە بەرەو گرۆزنی لە ڕێگادا بوو، لە رۆژئاوای کازاخستان کەوتەخوارەوە

هەمان سەرچاوه بەرده وامه: دوای ئه وه ی لە فڕۆکەکە دراوە، دەسەڵاتداران مۆڵەتی نیشتەوەی ناچاریان بە فڕۆکەکە نەداوە لە گرۆزنی (2.5 کیلۆمەتر له شوێنی ڕووداوه که وه) و لانی کەم دوو فڕۆکەخانەی دیکەی ڕووسیا له باکووری قه فقاز ئەوانیش (ماخاچکالا) و (مینەرالنی ڤۆدی).

ئەم ڕووداوە قەیرانێکی لەناکاوی نێوان هەردوو وڵاتی لێکەوتەوە، دوای ئەوەی ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان لێدوانی بە دەنگی بەرز دژی لایەنەکانی ڕووسیا بڵاوکردەوە و داوای کرد دان بە بەرپرسیارێتی خۆیاندا بنێن و داوای لێبوردن بکەن.

دوای سێ ڕۆژ لە ڕووداوەکە، ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا دیواری بێدەنگی شکاند و لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئازەربایجانییەکەی داوای لێبوردنیشی کرد بۆ ئەو ڕووداوەی لە ئاسمانی ڕووسیا ڕوویدا، بەبێ ئەوەی ڕاستەوخۆ دان بە بەرپرسیارێتی ڕووسیادا بنێت.

شرۆڤەکاری کاروباری قەوقازی، عەینور کورمانۆف، پێی وایە کە ڕوون نییە کە ئایا لێدوانە توندەکانی عەلیێڤ بەرامبەر بە کرێملین ئاماژەن بۆ تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، یان ئامانجیان دڵخۆشکردنی خەڵکی ناوخۆیە.

ئەو شرۆڤەکارە، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ئاماژە بەوە دەکات کە عەلیێڤ هەڵوێستێکی بەهێزی بەرامبەر ڕووسیا گرتەبەر، چونکە خۆی بە هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی و پێشکەشکردنی قەرەبوو هەستا، کاتێک سوپای ئازەربایجان بە هەڵە کۆپتەرێکی سەربازیی ڕووسیای لە ساڵی 2020 خستە خوارەوە و دوو سەرنشینەکەی کوژران، ئێستاش ئازەربایجان چاوەڕوانی ڕێوشوێنی هاوشێوە لە مۆسکۆوە دەکات.

هەمان ئەو شرۆڤەکارە دەڵێت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە ڕووسیا بە ئەنجامدانی ڕێککەوتنێک کە لە تێچووی سیاسی هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی ڕووداوەکە ڕزگاری دەکات، گرژییە پەرەسەندووەکان لەگەڵ ئازەربایجان هێور دەکاتەوە، بەڵام پێشبینی دەکات کە ئەمە ببێتە هۆی دۆخی ناڕەزایی درێژخایەن بەرامبەر ڕووسیا لە نێو خەڵکی ئازەربایجان.

ئاژانسی هەواڵیی رۆیتەرز بە گەڕانەوە بۆ چوار سەرچاوە دەڵێت، ئەو فڕۆکە ئازەربایجانییە لە لایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانیی رووسیاوە خراوەتە خوارەوە

ئاژانسی هەواڵیی رۆیتەرز بە گەڕانەوە بۆ چوار سەرچاوە دەڵێت، ئەو فڕۆکە ئازەربایجانییەی رۆژی 25ی 12ی ساڵی رابردوو تێکشکا و 38 کەس تێیدا گیانیان لەدەستدا، لە لایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانیی رووسیاوە خراوەتە خوارەوە.

فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکە لە باکوی پایتەختی ئازەربایجانەوە بەرەو شاری گرۆزنیی بەڕێککەوتبوو و لە نیوەی رێگەدا رێڕەوی خۆی گۆڕی.

بە دووریی نزیکەی سێ کیلۆمەتر لە شاری ئەکتاوی کازاخستانەوە، لە کاتی هەوڵدان بۆ نیشتنەوەی ناچاری، دوای تێپەڕبوونی بەسەر دەریای قەزویندا، فڕۆکەکە کەوتەخوارەوە و تۆپەڵێک گڕی گەورەی لێ بەرزبووەوە.

هاوکات، سەرچاوەیەک لە حکومەتی ئازەربایجانەوە بە پێگەی یۆرۆنیوزی راگەیاند، لێکۆڵینەوەی سەرەتایی دەریخستووە، لە کاتی بەرپەرچدانەوەی هێرشی درۆنیی ئۆکرانیا بۆ سەر شاری گرۆزنی، مووشەکی رووسیی (زەوی بە ئاسمان) گیراوەتە فڕۆکەکە، لە نزیک فڕۆکەکە تەقیوەتەوە و ساچمەکانی بەری کەوتوون.

فڕۆکەکە لە جۆری ئێمبرەیر 190 بوو و 67 کەسی تێدا بوو، 38یان گیانیان لەدەستدا و ئەوانی دیکە بە برینداری رزگاریانبوو.

یووری پۆدۆلیاکا، شارەزای سەربازیی رووسیا نووسیویەتی، ئەو کونانەی لەسەر لاشەی فڕۆکەکەن، هاوشێوەی ئەوانەن کە لە ئەنجامی تەقینەوەی مووشەکی دژە فڕۆکە دروست دەبن.

هەروەها پسپۆڕێکی پێشووی ئاژانسی لێکۆڵینەوەی رووداوی فڕۆکەوانیی فەرەنسی (BEA) وتی، وادیارە “زۆر ساچمە” بەر لاشەی فڕۆکەکە کەوتوون.

ئەو کەسە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، بە ئاژانسی هەواڵیی فرانس پرێسی راگەیاندووە، ئەو زیانەی بەر فڕۆکەکە کەوتووە، هاوشێوەی ئەو زیانەیە کە بەر فڕۆکەی MH17ی مالیزیا کەوتبوو، کە ساڵی 2014 بە مووشەکی گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری رووسیا لە ئاسمانی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا خرایە خوارەوە.

کۆمپانیای هێڵە ئاسمانییەکانی ئازەربایجان کە خاوەنی فڕۆکەکەیە، سەرەتا رایگەیاندبوو، فڕۆکەکە خۆی بە رەوە باڵندەیەکدا کێشاوە، بەڵام دواتر دەستبەرداری ئەو لێکدانەوەیە بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا