پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رایگەیاند، بۆ زستانی ئەمساڵ و لە ماوەیەكی كەمدا بە نرخێكی پاڵپشتیكراو توانیوێتی تا رۆژی 31_12_2024 زیاتر لە (243) ملیۆن لیتر نەوتی سپی بە سەر زیاتر لە 1 ملیۆن و 215 هەزار خێزان دابەش بكات، کە دەکاتە ڕێژەی لە 86% ى کۆی نەوتی دابەشکراو.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ زستانی ئەمساڵ و لە ماوەیەكی كەمدا بە نرخێكی پاڵپشتیكراو توانیوێتی تا رۆژی 31_12_2024 زیاتر لە (243) ملیۆن لیتر نەوتی سپی بە سەر زیاتر لە 1 ملیۆن و 215 هەزار خێزان دابەش بكات، کە دەکاتە ڕێژەی لە 86%ى کۆی نەوتی دابەشکراو، تەنیا 127,808 خێزان ماون نەوتییان وەرنەگرتووە.
ئەوەشهاتووە، ئەم دابەشكردنە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی گرتووەتەوە، بە ڕادەیەك دابەشكردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەكان تەواو بووە.
دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر خێزانەكاندا بەم شێوەیە بووە:
– هەولێر400,398 خێزان كە دەكاتە لە 96,5%
– سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەرین 463,869 خێزان، دەكاتە 89,5%
– دهۆك 194,763 خێزان، دەكاتە لە 86,5%
– هەڵەبجە 21,890 خێزان، دەكاتە لە 71%
– ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 87,638 خێزان دەكاتە لە 99%
– ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ 47,187 خێزان، دەكاتە لە 72,5%
هێما بەوەشکراوە، هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستانی ئاگاداردەكەینەوە تا ئێستا پشكی هەرێمی كوردستان لە نەوتی پاڵپشتیكراوی وەزارەتی نەوتی عێراق نەگەیشتووە، وێڕای ئەوەی بڕیارە بڕە نەوتێك کە بڕەکەی تەنیا 50ملیۆن لیترە كە زۆر كەمترە لە پشكی هەرێمی كوردستان و تەنها بەشی 19% پێویستیی خێزانەکانی هەرێمی کوردستانە، چاوەڕوان دەكرێت بە چەند كاروانێك بڕە نەوتێكی سپی بگاتە هەرێمی كوردستان و لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەوت و کانزاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لە هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی بکرێت.