قەتەر گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ سووریا دەست پێدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هێڵی فڕۆکەوانی قەتەر ڕایگەیاند، بۆ یەکەم جارە دوای 13 ساڵ گەشتەکانیان بۆ دیمەشق دەست پێ دەکەنەوە.

رۆژی پێنجشەممە، 2ی کانوونی دووەمی 2025، محەمەد میر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هێڵی فڕۆکەوانی قەتەر ڕایگەیاند: ڕۆژی سێشەممە حەوتی ئەم مانگە، دوای 13 ساڵ دووبارە دەست بە گەشتەکەیان بۆ دیمەشق دەکەنەوە.

محەمەد میر دڵخۆشی خۆی بۆ دووبارە دەست پێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ دیمەشق دەربڕی و ئەوەشی وت: لە هەر هەفتەیەکدا سێ گەشتییان بۆ ئەو وڵاتە دەبێت.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هێڵی فڕۆکەوانی قەتەر ئاماژەشیدا، لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریا لە گفتوگۆدان بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و ئاسایشی گەشتەکانیان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق.

ئەمە لە کاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو لە دوای تورکیا، قەتەر ئامادەی خۆی دەربڕی بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانە لە دیمەشق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا