پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، له رۆژی 7ی ئه‌م مانگه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه له هه‌ولێر ده‌ست به‌دروستكردنی ده‌فته‌ر چاره‌سه‌ری مانگانه بۆ نه‌خۆشانی درێژخایه‌ن ده‌كرێت كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و كه‌سوكاری شه‌هیدان و كه‌سانی پله یه‌كیان ده‌گرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، له‌ئه‌نجامی ئه‌و هه‌وڵ و كۆششانه‌ی، كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ته‌ندروستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌نجامی داون، توانرا نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه له هه‌ولێر ببێته ناوه‌ندێكی ته‌ندروستی بۆ دابینكردنی ده‌رمان بۆ نه‌خۆشانی درێژخایه‌نی پێشمه‌رگه.
ئەوەشهاتووە، نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه له ئاگاداریه‌كدا سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه دوای پشوه‌كانی سه‌ری ساڵ ده‌ست ده‌كرێت به دروستكردنی ده‌فته‌ر چاره‌سه‌ری مانگانه بۆ ئه‌و چاره‌خوازانه‌ی كه نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ده‌رمانی مانگانه له نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه.
ئه‌وه‌شهاتووە، له‌ڕۆژی سێشه‌ممه 7ی كانونی دووه‌می 2025 ه‌وه لیژنه ده‌ست به‌كارده‌بێت و نه‌خۆشه‌كان ده‌بینێت، رۆژانی یه‌كشه‌ممه، دوشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه لیژنه‌كه داده‌نیشێت، ده‌فته‌ر چاره‌سه‌ری مانگانه ته‌نها بۆ پێشمه‌رگه و كه‌سوكاری شه‌هیدان و كه‌سی پله یه‌كی ئه‌م دوانه ده‌كرێت.