پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی بازرگانی عێراق داوادەكات لە ساڵی نوێوە پارەی گەنمی جووتیاران بەشێوەی ئەلیكترۆنی بدرێت.
وەزارەتی بازرگانی عێراق، پلان و كارنامەی ساڵی نوێی كاركردنی بڵاودەكاتەوە و لە گرنگترین دەسپێشخەریشدا؛ كار بۆ بەدیجیتاڵكردنی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران و پێدانی شایستەكانیان دەكات.
ئەسیر داود غەریری، وەزیری بازرگانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، بە مەبەستی ئاسانكاری بۆ بە بازاڕكردنی بەروبوومی جووتیاران و بە ئاسان بەدەست گەیشتنی شایستەكانیان، پلانیان داڕشتووە لەمەودوا شایستەی دارایی جووتیاران بەشێوەی ئەلیكترۆنی دابەش بكەن.
هەر لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ ساڵی نوێ؛ بڕیاردرا بە پێكهێنانی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەریی كۆمپانیاكانی بازرگانی دانەوێڵە و پرۆسەكردنی دانەوێڵە پاڵپشت بە یاسای كۆمپانیا گشتییەكان ژمارە 22ی ساڵی 1997ی هەمواركراو.