لە کەناراوەکانی تونس دوو بەلەمی کۆچبەرانی نایاسایی نقوومی دەریا بوون

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە کەناراوەکانی هەردوو ناوچەی ئەرخەبیل و قەرقەنەی تونس دوو بەلەمی کۆچبەرانی نایاسایی نقوومی دەریا بوون و بەهۆیەوە 27 کەس خنکاون و 83 کەسیش لە خنکان ڕزگار کراون.

زیاد سەدیری، بەڕێوەیەبەری ناوەندی پاراستنی خەڵکی سڤیل لە سەفقاسی تونس بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، رۆژی پێنجشەممە 2_1_2025، بەهۆی نقووم بوونی دوو بەلەمی کۆچبەرانی نایاسایی لە کەناراوەکانی تونس کە بەنیازبوون بپەڕنەوە وڵاتانی ئەورووپا، 27 کۆچبەر خنکاون و لە نێویاندا ئافرەت و منداڵ هەن، کە خەڵکی وڵاتانی باشووری ئەفریقان.

هەروەها سەرچاوەیەک لە هێزی پاسەوانی نیشتمانی تونس، کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، ڕایگەیاندووە، نزیکەی 110 کۆچبەری خەڵکی وڵاتانی باشووری ئەفریقا شەوی 31ی کانوونی یەکەمی 2024، بە دوو بەلەم لە کەناراوەکانی سەفقاس بەرەو ئەورووپا بەڕێکەوتوون.

ڕاشیگەیاندووە، هەڵمەتی گەڕان بەدوای کۆچبەرە ون بووەکان لە کەناراوەکانی تونس بەردەوامە و لەو 83 کۆچبەرەشی لە خنکان ڕزگارکراون، 15 کەسیان بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستیانەوە، گواستراونەتەوە نەخۆشخانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا