پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شاندی دەم پارتی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا رایانگەیاند، دیدارەکە “باش بوو و هیوامان هەیە.”
هەریەک لە پەروین بوڵدان، سرری سورەییان ئۆندەر و ئەحمەد تورک وەکو شاندی دەم پارتی بۆ دیدارەکانی تایبەت بە پرسی کورد رۆژی پێنجشەممە 2-1-2025 لەگەڵ نومان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە 50 خولەکی خایاند و شاندی دەم پارتی روونکردنەوەیەکی کورتی لەسەر کۆبوونەوەکە خستەڕوو.
سرری سورەییا ئۆندەر وتی، کۆبوونەوەکە زۆر باش بوو و لە کۆبوونەوەکەدا زانیارییان سەبارەت بە دیدارەکەی ئیمراڵی بە سەرۆکی پەرلەمان داوە و گوێیان لە پێشنیازەکانی سەرۆکی پەرلەمان گرتووە.
ئۆندەر هەروەها وتی: هەڵسەنگاندنێکی گشتیمان بۆ بابەتەکان کرد، دواتر لەگەڵ باخچەلی بەردەوام دەبین، لەوانەیە رۆژی دووشەممە لەگەڵ پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)، ئاکپارتی، بە گشتی لەگەڵ تەواوی نوێنەرەکانی پەرلەمان کۆببینەوە و بۆ ئەم مەبەستە کاتەکان دیاری دەکرێن، دوای هەموو ئەو سەردانانە وەکو شاند لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانیدا روونکردنەوە دەدەین.
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە ئایا هیواتان بە پرۆسەکە هەیە؟ سرری سورەییا ئۆندەر وتی: “بێگومان هیوامان هەیە”.
لەبارەی ئەگەری دیداری شاندەکەی دەم پارتی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئاکپارتی و سەرۆککۆماری تورکیا، ئۆندەر وتی:”ئەمە قسەی لەسەر دەکرێت”.
بەگوێرەی پلانەکانی دەم پارتی، دوای کۆبوونەوەکان، شاندەکەی دەم پارتی دووبارە سەردانی ئیمراڵی دەکاتەوە و دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان سازدەکات.