پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو.
مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە نوسراوێکدا بانکهێشتی پەرلەمانتاران دەکات، کە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو کاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ بۆ کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئامادەبن.
کۆبوونەوەکە، بەمەبەستی گفتوگۆکردنە لەبارەی بڕیاری درێژکردنەوەی ئەرکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق.
لەکاتێکدا، بڕیارە ڕۆژی 9ی کانونی دووەمی 2025، پشووی زستانەی ئەنجومەنی نوێنەران کۆتایی دێت و دانیشتنەکان دەستپێدەکەنەوە.