لە شاری هەولێر ئاگرێکی گەورە کەوتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەشاری هەولێر، لەسەر شەقامی 100 مەتری ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە ڕوویداوە و تائێستا ئاگرەکە بەتەواوی کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە2ی کانونی یەکەم، پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لەشاری هەولێر ڕایگەیاند،” لەسەر شەقامی 100 مەتری شاری هەولێر ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە دروستبووە، کە کۆمەڵێک دوکانی جوانکاری ئۆتۆمبێلی لێیە”.

ئاماژەی بەوەکرد، بە وتەی بەرگری شارستانی لە زاری خاوەن دوکانەکەوە کەوتنەوەی ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی سۆپایەکی کارەباییەوە بووە، کە سەرەتا لە دوکانێکەوە سەریهەڵداوە و دواتر بۆ دوکانەکانی دیکە تەشەنەی کردووە.

باسیلەوەکرد، بەشێک لە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە و بەشێکی ماوە کۆنتڕۆڵ بکرێت، تیمەکانی بەرگری شارستانی لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەدان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا