پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیارە، کۆتایی هەفتەی داهاتوو سەرۆکوەزیرانی عێراق بەسەردانێکی فەرمی بچێتە تارانی پایتەختی ئێران.
میدیاکانی عێراق ئاشکرایانکرد، ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەسەردانێکی فەرمی دەچێتە تاران.
ئاماژەبەوەکراوە، سودانی لە سەردانەکەدا چاوی بە مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران و عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی دەکەوێت.
هاوکات، پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، دۆخی ناوچەکە، گۆڕانکارییەکانی سووریا بەشێک دەبن لە تەوەری کۆبوونەوەکان.