پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە رووداوێکی تەقەکردندا لەبەردەم یەکێک لە یانە شەوانەکانی ناوچەی کوینز لە شاری نیویۆرک 10 کەس برینداربوون.
رووداوەکە نزیکەی کاتژمێر 11:20 خولەکی شەو بە کاتی ناوخۆ روویداوە، بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ لە ئەمریکا تیمەکانی ئەمبولانس بەپەلە چوونەتە شوێنی رووداوەکە بۆ گواستنەوەی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکان.
تا ئێستا بەرپرسانی نیویۆرک بەفەرمی وردەکاریی زیاتریان لەبارەی رەوشی بریندارەکان و پاڵنەرەکانی پشت رووداوەکە رانەگەیاندووە.
رووداوەکە تەنها چەند کاتژمێرێک دوای هێرشێکی خوێناوی دێت لە شاری نیو ئۆرلینز؛ کە سەربازێکی ئەمریکی ئاڵای داعشی هەڵکرد و بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی کرد بەناو قەرەباڵغیی شەقامێکدا و بەهۆیەوە 15 کەس کوژران و 30 کەسی دیکەش برینداربوون.
لە رووداوێکی دیکەی نەخوازراودا رۆژی چوارشەممە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تێسلا لە بەردەم ئۆتێلەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە لۆس ئەنجلس تەقیەوە و کەسێک گیانی لەدەستدا و 7 کەسیش برینداربوون.