نرخی نەوت لە یەکەم مامەڵەی ساڵی نوێدا بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پشووی وەبەرهێنەران کۆتاییانهات و بازاڕە داراییەکانی نەوت لە جیهاندا جارێکی دیکە کرانەوە و نرخی نەوت لە یەکەم مامەڵەی ساڵی نوێدا کەمێک بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش پاش بڵاوبوونەوەی راپۆرتێک پەیوەست بە کەمبوونەوەی کۆگاکانی نەوتی خاوی ئەمریکا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2-1-2025) لە یەکەم رۆژی دەستپێکی مامەڵەکان لە ساڵی نوێدا، نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 17 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە 74 دۆلار و 82 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکیش 19 سەنت زیادیکرد و بە 71 دۆلار و 91 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

وەبەرهێنەران بە گرنگییەوە دەڕواننە وتەکانی شی جینگ پین-ی سەرۆکی چین کە بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە رایگەیاند، وڵاتەکەی سیاسەتی کاریگەرتر بۆ دەستخستنی گەشەسەندنی ئابووری لە ساڵی 2025 دەگرێتەبەر.

جگە لەوەش، وەبەرهێنەران خۆیان بۆ ئەگەری زیادبوونی خستنەڕوو لەمساڵدا و سیاسەتی نادیاری دۆناڵد ترەمپ بەرامبەر بە کەرتی وزە لەکاتی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا ئامادەدە دەکەن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا