پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
خۆران تەحسین رەحمان، سەرۆکی ئەنجومەنی مۆلیدەکانی هەولێر ئاشکرایکرد، تێکرای کارکردنی کاتژمێری مۆلیدەکان ڕۆژانە بۆ مانگی ڕابردوو 15 کاتژمێر و نیو بووە.
خۆران تەحسین رەحمان، سەرۆکی ئەنجومەنی مۆلیدەکانی هەولێر ڕایگەیاند،” ناوشاری هەولێر کاتژمێرەکان لە نێوان 352 کاتژمێر تاکو 460 کاتژمێرە نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان 14500 دینار تاکو 18750 دینارە نرخی یەک کاتژمێری کارکردنی مۆلیدە 41 دینارە”.
ئاماژەی بەوەکرد، ناوبازاری شاری هەولێر کاتژمێرەکان لە نێوان 180 کاتژمێر تاکو 210 کاتژمێرە نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان 8750 دینار تاکو 10500 دینارە نرخی یەک کاتژمێر کارکردنی مۆلیدە 48 دینارە.
ئەوەشی خستەڕوو، دەوروبەری هەولێر و قەزا و ناحیەکان و گوندەکان کاتژمێرەکان لەنێوان 107 کاتژمێر تاکو 495 کاتژمێر بووە نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان 5250 دینار تاکو 19750 دینارە بۆ یەک کاتژمێر کارکاکردنی مۆلیدەکان (40 + 41 + 48) دینارە.
لەکاتێکدا، نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە لە شاری دهۆک بۆ مانگی ڕابردوو گەیشتە 20 هەزار دینار.