پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی بەرگریی فینلەندا سەرجەم سەربازەكانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان كشاندەوە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، کۆتایی بە ئەرکەکانی هێنا و ڕایگەیاند، دوایین سەربازی لە كۆتایی 2024 گەڕایەوە فینلەندا.
وەزارەتی بەرگریی فینلەندا ڕایگەیاندووە، ڕێکخراوی داعش سەرجەم ئەو ناوچانەی کۆنترۆڵی کردبوون، لە دەستی دەرهێنراوە، بەڵام هێشتا مەترسییە و پێویستە شەڕی دژ بە تیرۆر بەردەوام بێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، سوپای فینلەندا ڕۆڵی كاریگەری هەبووە لە بەهێزكردن و پەرەپێدانی توانای هێزەکانی پێشمەرگە و لەمەودواش لە بەشداری کردن لە نێردەی تایبەتی ناتۆ لە عێراق بەردەوام دەبێت.
هێزەکانی فینلەندا لە ئابی 2015 ە، بە 50 ڕاوێژکاری سەربازی لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش بەشداربوو.