پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەیەكەم ڕۆژی ساڵی نوێدا لە بەغدا لەسەر منداڵ شەڕ روویدا و بەهۆیەوە شەش قوربانی لێکەوتەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 1/1/2025، لە ناوچەی حوسێنییە لە بەغدا شەڕێك لەسەر منداڵ دروستبووە و لە ئەنجامدا چوار کەس کوژراون و دوو کەسی دیکە برینداربوون.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، هەواڵەكەی پشت ڕاست كردووەتەوە و هۆکارەكەی گەڕاندووەتەوە بۆ هەبوونی چەک بەدەست خەڵکەوە.
هاوکات، بەهۆیەوە 13 تۆمەتبار دەستگیرکراون و چوار کلاشینکۆف و دەمانچەیەک دەستیان بەسەرداگیراوە.