پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرچاوە ئەمنی و پزیشکییەکان ئاشکرایانکرد، زیاتر لە 70 حاڵەتی برینداربوون، بەهۆی بەکارهێنانی یارییە ئاگرینەکان و فیشەکی زیندوو لە ئاهەنگەکانی سەری ساڵدا لە بەغدا تۆمارکراون.
ئەمڕۆ چوارشەممە1ی کانونی دووەم، سەرچاوە ئەمنی و پزیشکییەکان ڕایانگەیاند، برینەکانی ئەو کەسانەی برینداربوون جیاوازبوون هەندێکیان بەهۆی یارییە ئاگرینەکان سووتابوون، جگە لەوەش چەندین کەس بەهۆی تەقاندنی گوللەی زیندوو بۆ ئاسمان برینداربوون.
لەکاتێکدا، دەسەڵاتداران پێشتر هۆشدارییان بڵاوکردبووەوە، کە هاوڵاتییان خۆیان لە تەقاندنی گوللەی زیندوو بەدووربگرن.
هاوکات، لە هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا بەناو ئەو کەسانەی بۆ ئاهەنگی سەری ساڵ ڕوویان لە شەقامەکان کردبوو، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر زیاتر لە 20 چەکدا گرت.