لەسەرەتای ساڵی نوێوە سیستمی ئەلیکترۆنی دەروازەکان دەخرێتە کار

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، دوای تەواو کردنی ژێرخانی بەیەکەوە بەستنەوەی سەرجەم دەروازە سنوورییەکان، لەسەرەتای ساڵی نوێوە سیستمی ئەلیکترۆنی دەروازەکان دەخرێتە کار بە مەبەستی کارئاسانی بۆ هاوردەکردنی شتومەک و کاڵاکان.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی سودانی، بە کارخستنی سیستمی ئەلیکترۆنی لە دەروازە سنوورییەکان، پەیوەستە بە چاکسازیی ئیداری و دارایی کە بەشێکە لە کارنامەی حکوومەتی فیدراڵ.

هەر بۆ ئەم مەبەستە، کۆبوونەوەیەکی تایبەت لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران بە سەرۆکایەتیی ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری گومرگ و دەروازە سنووری و بەندەرەکان بەڕێوەچووە، بۆ ئەوەی ڕێوشوێنەکانی پەیوەست بە بەڕێوەبردنی سیستەمی ئەلیکترۆنی بۆ هاوردە و هەناردە لە دەوازە سنوورییەکان تاوتوێ بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا