پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، ئەوەی لە سووریا روویداوە کتوپڕ نەبووە بەڵکو پێشبینەی زۆری هەبووە، دەشڵێت هەمان چارەنووسی بەشار ئەسەد چاوەڕێی ئیمارات، میسڕ و سعودیە دەکات.
مالکی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵیی عێراقی رایگەیاند، “دۆزی فەڵەستین لەمەودوا لاواز دەبێت و کاریگەرییەکانی رووخانی بەشار ئەسەد دەپەڕنەوە بۆ ئوردن و مەترسیی لەسەر ئەو وڵاتە درووست دەبێت. هەژموونی تورکیا لە ناوچەکە فراوان دەبێت و رەشەباکە دەگاتە ئیمارات و میسڕ و سعوودیەش.
نوری مالکی ئاماژەی بەوەشدا، ئەوان بە تەواوی دژی ”دابەشکردنی سووریا”ن و رەتیکردەوە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئەو وڵاتەدا بکەن.
لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا مالکی ئاماژەی بەوەدا، ئماژەی بەوەشکرد، “حزبی قەدەغەکراوی بەعس لە درووستکردنی فیتنە و پیلانگێڕیدایە و دەبێت کۆمەڵگا و ئاسایش بەدوایاندا بگەڕێن، یەکێتیی نەتەوەیی و عەقڵانییەتی هێزە سیاسییەکان دەبێتە بەربەستێکی بەهێز بۆ پاراستنی پرۆسەی سیاسی لە عێراق.”