مەحمود مەشهەدانی دەنگۆی دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رەتیدەکاتەوە، هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران دوابخرێت.

نووسینگەی راگەیاندنی مەشهەدانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەبەر رۆشنایی ئەو دەنگۆ و هەواڵانەی هەندێک لە ئاژانس و کەناڵەکانی میدیا باسی دەکەن، سەبارەت بەوەی گوایە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاندووە، پێدەچێت هەڵبژاردنی داهاتوو دوابخرێت، جەختدەکەینەوە ئەو لێدوانانە ورد نین و لێدوانی لەو شێوەیە بە هەموو شێوەیەک رەتدەکەنەوە.

نووسینگەی مەشهەدانی داوای لە دەزگاکانی راگەیاندن کردووە، ورد بن و پشت بە لێدوان و راگەیەندراوی فەرمی ببەستن، بۆ زانینی هەڵوێستی فەرمی، چونکە ئەوەی گواستراوەتەوە و قسە و باسی لەسەرکراوە لەلایەن هەندێک میدیاوە راست نییە.

ئەو رەتکردنەوەیەی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لەکاتێکدایە، پێشتر مەحمود مەشهەدانی لە دیدارێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاندبوو، ئەگەر یاسای هەڵبژاردن پەسەند بکرێت، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنى نوێنەران لەکاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێت، بەڵام ئەگەر بارێکی لەناکاو بێتە پێشەوە، ئەگەری دواخستنی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا