محەمەد شیاع سودانی و نوری مالیکی لەبارەی دۆخی عێراق و ناوچەکە کۆبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی هەوڵەکانی عێراق بۆ رێگریکردن لە فراوانبوونی شەڕ لە ناوچەکە کرد.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگترین ئەو ئاڵنگارییانەی رووبەڕووی عێراق دەبێتەوە و هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەیان، بەتایبەت بەهۆی ئەو دۆخەی لەناوچەکە بەهۆی سووریاوە هاتووەتە ئاراوە، کراوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەی سودانی و مالیکی، هەردوولا جەختیانکردووەتەوە لە هەڵوێستی نەگۆڕى عێراق و پاڵپشتییان لە یەکپارچەیی خاکی سووریا و رێزگرتن لە بژاردەی گەلەکەی.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەردوولا رژدبوون لەسەر گرنگی جموجۆڵی نێودەوڵەتی و هەرێمیی بۆ وەستاندنی دووژمنکاریی بۆسەر غەززە و هەوڵەکان بۆ قوڵکردنەوەی سەقامگیریی لە لوبنان و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوە و فراوانبوونی گرژییەکان لە ناوچەکەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا