ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و لوبنان دەستپێدەکەنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و لوبنان، ئەمڕۆ دەستپێدەکەنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە30ی کانونی یەکەم، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و لوبنان، دوای راگرتنی بۆماوەیەکی کاتی دەستپێدەکەنەوە و پەنابەرانی لوبنانی دەتوانن بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.

لەکاتێکدا، پێشتر وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند،” لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەزیری گواستنەوەی عێراق بڕیاری دا، ڕۆژی دووشەممە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و لوبنان بۆ ئاسانکاریکردن لە گەرانەوەی ئەو هاوڵاتییە لوبنانییانەی ئێستا لە عێراقن دەستپێبکەنەوە”.

لەوبارەیەوە مەناف عەبدول مونعەم، بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانی عێراقی ئاماژەی بەوەکرد، سەرجەم ئامادەکارییە تەکنیکی و هونەری و لۆجستییەکان کراوە، بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و لوبنان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا