راگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە لەبارەی مووچە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی عێراق ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە دابەشنەکردنی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی دەکات و دەڵێت پابەندین بە دابەشکردنی مووچەوە.

رۆژی یەکشەممە 29ـی کانوونی یەکەمی 2024، وەزارەتی دارایی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەو زانیارییانەی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوبوونەتەوە و باس لەوە دەکەن کە ‘بەداوای لێبوردنەوە مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی فەرمانبەرانی دەوڵەت بەهۆی کەمیی نەختینەوە دابەشناکرێت’ هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە راستییەوە.

وەزارەتەکە جەخت دەکاتەوە، بەتەواوی پابەندە بە دابەشکردنی مووچەی فەرامانبەران. راشیگەیاند، هەوڵی تەواو دەدەن بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکان بەبێ دواکەوتن و لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا