دەوڵەتی یاسا: نوری مالیكی بەنیازی دروستکردنی گروپی چەکداریی نییە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕەتیدەكاتەوە نوری مالیكی بە نیازبێت گروپی چەكداری پێكبهێنێت.

یاسر مالیكی، سەرۆكی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەران لە پلاتفۆرمی ئێكس ڕەتیكردەوە، نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانییەكە، بە نیازبووبێت گروپی چەكداری پێكبهێنێت.

ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەگەر مالیكی نیازی هەبوایە گروپی چەكداری پێكبهێنێت، پشتگیریی هێزە ئەمنییەكانی نەدەكرد و قۆناغەكانی ڕابردووی دەقۆستەوە.

وتەكانی یاسر مالیكی لەدوای ئەوەدێت، كە ڕۆژنامەی ئەلخەبەری لوبنانی بڵاویكردۆتەوە،  نوری مالیكی بە نیازە گروپی چەكداری نوێ لە ژێر ناوی ڕۆڵەكانی دەوڵەت پێكبهێنێت، ئەوەش لە ژێر ڕۆشنایی ئەو گۆڕانكاریانەی ئەم دواییە كە لە سووریا روویداوە، بەڵام لە ژێر فشاری وڵاتانی نێودەوڵەتی ئەو پلانەی وەستاندوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا