پەرلەمان لێپرسینەوە لە هەشت وەزیرو سەرۆکی دەستە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای پشووی یاسادانان، پەرلەمانی عێراق بانگهێشتی هەشت وەزیر و سەرۆکی دەستە دەکات بۆ لێپرسینەوە.

ژمارەیەک پەرلەمانتار بە میدیاکانی عێراقیان ڕاگەیاندووە، بانگهێشتی هەشت وەزیر و سەرۆکی دەستە بە فەرمی ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کراوە.

ئەو پەرلەمانتارانە باسیان لەوەشکردووە، دوای کۆتاییهاتنی پشووی یاسادانان، ڕۆژی 10-01-2025، ئەو وەزیر و سەرۆک دەستانە بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن و لێپرسینەوەیان لێ دەکرێت.

ئەوانەی بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن بریتین لــە: وەزیری کارەبا، وەزیری بازرگانی، وەزیری پەروەردە، وەزیری نەوت، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، هەروەها سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا