ڕێکارەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆڕمی کۆبۆنی خۆراک دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشکرایکرد، بەمەبەستی بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆڕمی کۆبۆنی خۆراک دەستیان بە ڕێکارەکان  کردووە.

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق لەوبارەیەوە رایگەیاند،” سیستمی فۆڕمی ئەلیکترۆنی کۆبۆنی خۆراک بەشێوەیەکی ئاسان بەڕێوەدەچێت و بڕیارە لە سەرەتای ساڵی نوێدا پرۆسەکە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، بەمەبەستی یەکخستنەوەی داتای بریکارەکانی خۆراک لە هەرێمی کوردستان و تەواوی پارێزگاکانی عێراق رەزامەندی وەرگیراوە.

ڕوونیکردەوە، لەنێوان وەزارەتی بازرگانی عێراق و هەرێم، هەماهەنگی هەیە و لەدوای پشووی ساڵی نوێوە ڕێکارەکان دەست پێدەکات و سەرجەم ئەو هاوڵاتییانەی لە پرۆسەی سەرژمێریدا لە هەرێم تۆمارکراون لە کارتی ئەلیکترۆنی کۆبۆنی خۆراک تۆمار دەکرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا