گەشتەکانی نێوان عێراق و لوبنان دەستپێدەکەنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رەزاق محێبس عیساوی، وەزیری گواستنەوەی عێراق ئاشکرایکرد، گەشتەکانی نێوان عێراق و لوبنان ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو دەستپێدەکەنەوە.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند،” لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەزیری گواستنەوەی عێراق بڕیاری دا، ڕۆژی دووشەممە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و لوبنان بۆ ئاسانکاریکردن لە گەرانەوەی ئەو هاوڵاتییە لوبنانییانەی ئێستا لە عێراقن دەستپێبکەنەوە”.

لەوبارەیەوە مەناف عەبدول مونعەم، بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانی عێراقی ئاماژەی بەوەکرد، سەرجەم ئامادەکارییە تەکنیکی و هونەری و لۆجستییەکان کراوە، بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و لوبنان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا