سودانی: ماهیر ئەسەد نەهاتووەتە خاکی عێراق

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رۆژی هەینی رەتیکردوە ماهیر ئەسەد، برای سەرۆککۆماری پێشووی سووریا هاتبێتە ناو خاکی عێراقەوە و راشیگەیاند،  هەر کەموکوڕییەک لە زیندانەکانی سووریا روو بدات، عێراق دەخاتە جەنگی دژی تیرۆر.

سودانی لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، “ئێمە رێز لە ئیرادەی سوورییەکان دەگرین و چاوەڕوانی پڕۆسەیەکی سیاسیی گشتگیرین، ئاماژەی بەوەشکرد کە “هەر کەموکوڕییەک لە زیندانەکانی سووریا رووبدات پاڵمان پێدەنێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “ئێمە دیدگای خۆمان سەبارەت بە دۆخی ئێستا بە سووریا گەیاندووە و حەز دەکەین لەگەڵ سووریا هەماهەنگی بکەین بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان.”

سەرۆکوەزیرانی عێراق راشیگەیاند، پاش رووخانی رژێمی سووریا ماهیر ئەسەد نەهاتووەتە ناو خاکی عێراق. جەختی لەوەشکردەوە کە رژێمی ئەسەد داوای لە عێراق نەکردووە کە دەستوەردانی سەربازیی بکات.

ئەوەشی خستەڕوو، “حکومەت و هێزە سیاسییەکان لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە دەستوەردان لە سووریا نەکەن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا