پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
محەمەد حەسەن کانجۆ، ئەفسەرێکە لە سوپای ڕژێمی بەشار ئەسەد بڕوانامەی یاسایی لە زانکۆی دیمەشق بەدەستهێناوە، دواتر پەیوەندی بە سوپاوە کردووە و لە دەسەڵاتی دادوەری سەربازی دەرچووە، وەک دادوەری تاکەکەسی دووەم لە حەلەب دەستی بەکارکردووە، پاشان وەک ڕاوێژکارێک لە دادگای تاوانە سەربازییەکان لە دیمەشق، تا دەگاتە پۆستی داواکاری گشتی سەربازی لە دادگای مەیدانی سەربازی بەردەوام بووە.
کانجۆ بە ” قەسابی سەیدنایا ” ناودەبرێت
کانجۆ بە ” قەسابی سەیدنایا ” ناودەبرێت، چونکە بە یەکێک لە بەرپرسە دیارەکانی ئەو تاوانانە دادەنرێت کە لە زیندانی بەدناوی سەیدنایا ئەنجامدراون و کەسی سەرەکی بەرپرسیارە لە لەسێدارەدانی مەیدانی، چالاکوانان و نەیاران و زیندانیانی پێشوو تۆمەتباری دەکەن بە ئەنجامدانی بەکۆمەڵی لە سێدارەدان و سزای دڕندانە بەرامبەر بە هەزاران زیندانی لەم زیندانە سەربازییەدا.
محەمەد حەسەن ناسراو بە “کانجۆ” لە ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی خربەت ئەلموعەززە لە شاری تەرتوس لەدایک بووە، لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا بڕوانامەی یاسایی لە زانکۆی دیمەشق بەدەستهێناوە پێش ئەوەی خۆبەخشانە لە سوپای ڕژێمی ئەسەددا بەشداری بکات.
ڕاستەوخۆ دوای تەواوکردنی زانکۆ، کانجۆ پەیوەندی بە هێزەکانی سوپای ڕژێمی ئەسەدەوە کرد و دەستی بە کاری خۆی کرد لە دەسەڵاتی دادوەری سەربازی، وەک دادوەر لە شاری حەلەب کاری کردووە، دواتر وەک ڕاوێژکاری دادگای تاوانە سەربازییەکان لە دیمەشق دامەزرا، دەرچووی زانکۆش بووە بە داواکاری گشتی سەربازی لە دادگای مەیدانی سەربازی.
کانجۆ بە بەرپرسیاری سەرەکی دادەنرێت لە دەرکردنی هەزاران سزای لەسێدارەدان یان زیندانی هەتاهەتایی
لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١١ لەگەڵ سەرهەڵدانی شۆڕشی سووریا، کانجۆ وەک داواکاری گشتی سەربازی لە دادگای مەیدانی سەربازی لە دیمەشق، بە پلەی عەمید جەنەراڵ خزمەتی دەکرد. لە ماوەی کارکردنیدا لەم پۆستەدا، ژمارەیەک دەستگیرکراوی مەدەنی دادگایی کرد، هەروەها ئەفسەر و ئەندامانی سەربازی کە تۆمەتبار بوون بە هەوڵدان بۆ لادان لە سوپا یان لەسەر بنەمای پاشخانی تائیفی.
کانجۆ بە بەرپرسیاری سەرەکی دادەنرێت لە دەرکردنی هەزاران سزای لەسێدارەدان یان زیندانی هەتاهەتایی، ئەمە جگە لە زیندانیکردنی درێژخایەن لە دژی دەستگیرکراوەکان.
شایەتحاڵی زۆرێک لە دەستگیرکراوەکانی ڕزگاربوو ئاماژەیان بەوە کردووە کە دادگاییکردن لە یەک بۆ سێ خولەک زیاتری نەخایاندووە، لەو ماوەیەدا سزادراوەکە ڕێگری لێکراوە قسە بکات، هەرچەندە دادگاکە بۆ ماوەیەک بە سەرۆکایەتی جەنەراڵ شێخ جابر ئەلخەرەفان بەڕێوەدەبرا، بەڵام نوێنەری سەربازی، کەنجۆ، دەسەڵاتی ڕەهای هەبووە.
دۆخەکە وەک خۆی بەردەوام بوو تا کانجۆ پلەی بەرزکرایەوە بۆ پلەی جەنەڕاڵ مەیجر و وەک سەرۆکی دادگا دەستنیشانکرا.
دوابەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، حکومەتی کاتی سوریا لە ٢٦ی کانوونی دووەم ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیی لە لادێکانی تارتوس و دیمەشق لە دژی “پاشماوەکانی ڕژێمی لابراو” دەستپێکرد و بەمەبەستی ڕادەستکردنی چەک دوای شەڕ و پێکدادانەکان لە لازقیە و هۆمس ڕوویدا و بووە هۆی کوژران و برینداربوون.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، ئەو پێکدادانانەی لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ڕوویداوە، لە کاتی هەوڵی هێزە ئەمنییەکان بۆ دەستگیرکردنی کانجۆ بووە.
لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، هێزە ئەمنییەکان ڕێگرییان لە براکەی کانجۆ و گەنجە چەکدارەکانی دیکە کردو دەورییە ئەمنییەکانیان لە خربەت ئەلموعەززا دەرکرد و لە نزیک گوندەکە بۆسەیان بۆ دانا و یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی دەوریەیان کردە ئامانج، کە بووە هۆی کوژرانی ١٤ ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی گشتی.
لە ٢٦ی کانوونی دووەم، بەشی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دەستگیرکردنی کانجۆی لە زێدی خۆی لە گوندی خربەت ئەلموعەززە لە باشووری لادێکانی تەرتوس ڕاگەیاند.
حکوومەتی کاتی سووریا تەنیا هەواڵی دەستگیرکردنی ئەو بەرپرسە باڵایەی گرتووخانەکەی ڕاگەیاندووە، بێ ئەوەی هیچ وردەکارییەک لە بارەی دادگایی کردن یان چارەنووسی ئاشکرا بکات.