نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی نەوت بەهۆی پشووەکانی جەژنی سەری ساڵ و رێکارەکانی چین بۆ بەرزکردنەوەی هاندان و چاوەڕوانییەکانی بڵاوبوونەوەی داتای کۆگاکانی ئەمریکا بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 11 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە 73 دۆلار و 69 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکیش 15 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 70 دۆلار و 25 سەنت.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی چین، ئەو وڵاتە بەنیازە ساڵی داهاتوو پاڵپشتی دارایی بۆ بەکاربردن زیاد بکات، ئەمەش لە رێگەی زیادکردنی مووچەی خانەنشینی و پاڵپشتیکردنی بیمەی پزیشکی بۆ دانیشتووان و فراوانکردنی ئاڵوگۆڕی کاڵای بەکاربەر.

لەلایەکی دیکەوە بازرگانان لە چاوەڕوانیی بڵاوبوونەوەی داتاکانی پەیوەست بە نەوتی کۆگاکراوە لە ئەمریکان کە بڕیارە ئەمڕۆ سبەی هەینی بڵاوببێتەوە و دەیانەوێت بەرچاوروونی زیاتر لەبارەی خواستی گەورەترین وڵاتی بەکاربەری نەوت لەجیهان بزانن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا