دانا ئەحمەد مەجید: پەلە بکرێت لە کاراکردنى پەرلەمان و پێکهێنانى حکومەت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دانا ئەحمەد مەجید، رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان داوا دەكات پەلە بکرێت لە کاراکردنى پەرلەمان و پێکهێنانى حکومەتی هەرێمی كوردستان و داواش دەكات لایەنەكانی رۆژئاواى کوردستان لەپێناو بەرگریکردن لە یەکتر و دۆزی میللەتەكەمان رێککەوتن بکەن و یەكدەنگ بن.

دانا ئەحمەد مەجید، رێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان، رۆژی چوارشەممە، لەمیانی سەردانیدا بۆ كڵێسای مار یوسف لە سلێمانی بە مەبەستی پیرۆزباییکردن لە یادی لەدایکبونی حەزرەتی مەسیح، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان وتی، هیوادارن ساڵی داهاتو ببێتە ساڵی پێکەوەیی و سەقامگیریی بۆ ناوچەکە و یەکگرتویی کوردی بۆ دۆخی ئێستای هەرێمى کوردستان و رۆژئاواى کوردستانیش بە گرنگ وەسف کرد.

دانا ئەحمەد مەجید وتی، پێویستە پەلە بکرێت لە کاراکردنى پەرلەمان و پێکهێنانى كابینەی نوێی حکومەتی هەرێم.

لەبارەى پرسى رۆژئاواى کوردستانیشەوە وتى: دەبێت هەموو لایەنەكانی رۆژئاواى کوردستان لەپێناو بەرگریکردن لە یەکتر و دۆزی میللەتەكەمان رێککەوتن بکەن و لایەنە سیاسیییەكانی باشووری كوردستانیش پشتیوان و پاڵپشتیان بن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا