بازدانێکی گەورە بۆ نەوت؛ هەر بەرمیلێک نزیکەی 1 دۆلار بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی نەوت لە مامەڵە سەرەتاییەکانی رۆژی چوارشەممە بەهۆی هاتنی جەژنی سەری ساڵ و پشووەکانەوە بازدانێکی گەورەی دا و هەر یەکە لە جۆرەکانی نەوت زیاتر %1 بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 25ـی کانوونی یەکەمی 2024، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنتی دەریای باکوور 95 سەنت لە نرخەکەی زیادیکرد و هەر بەرمیلێکی بە 73 دۆلار و 58 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکیش 86 سەنت بەرزبووەوە و بە 70 دۆلار و 10 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی هەردوو جۆرەکەی نەوت لەمڕۆدا بازدانێکی گەورەیان تۆمارکرد و نزیژەی %1.3 بەرزبوونەوە.

نرخی نەوت لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمەوە (10) لە مەودایەکی بەرتەسکدا مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەمەش بەهۆی نادڵنیایی جیۆپۆلەتیکی و لاوازیی خواست لە چین کە گەورەترین هاوردەکاری نەوتی خاوە لە جیهان، چاوەڕوانی دابینکردنی بەرفراوان لە ئەمریکاوە یەکێکی دیکەیە لە ناجێگرییەکانی نرخی نەوت لەو چارەکی کۆتایی ئەمساڵ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا