هاتووچۆی هەرێم: خۆتان بە دوور بگرن لە کڕینی ئەو ئۆتۆمبێلانە کە مەرجەکانی سەلامەتیان تێدا نیە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان داوا لە هاووڵاتییان دەکات، خۆیان لە کڕینی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و بڕاوە بەدوور بگرن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، لە هەندێ کەناڵی میدیایی و پلاتفۆرمەکانی سۆسیال میدیا دەنگۆی تۆمارکردن و کۆدکردنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و بڕاوە بەرامبەر بڕێک ڕسومات بڵاو دەکرێتەوە،  هەموو ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستی.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت: داوا دەکەین هاووڵاتیان خۆیان دوور بگرن لە کڕینی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە کە مەرجەکانی سەلامەتیان تێدا نیە و دەنگۆی تۆمارکردن و کۆدکردنیان ناڕاستە و پێچەوانەی یاسا و ڕێنمایی بەرکارە.

پێشتریش لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی، رایگەیاند، لە یەکێک لە کەناڵەکانی راگەیاندن ھەواڵێکی ناراست و چەواشەکاری بڵاوکراوەتەوە دەربارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان و تیایدا ھاتووە کە دوای سەری ساڵ و بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان بەرامبەر بە  بڕی ملیۆن و نیوێک تۆمار دەکرێن، ئێمە وەک لیژنەی ئەمنی سلێمانی ئەم ھەواڵە سەرلەبەری ڕەت دەکەینەوە و بەڕاشکاوی ڕایدەگەیەنین کە ئەم ھەواڵە دوورە لە راستییەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا