بەبڕی زیاتر لە 204 ملیۆن دینار پرۆژەیەکی کارەبا لە سلێمانی جێبەجێدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاشکرایکرد، بەبڕی زیاتر لە 204 ملیۆن دینار پرۆژەیەکی کارەبا جێبەجێدەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە22ی کانونی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، “له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی و له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌با به‌بڕی زیاتر له‌ 204 ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له ‌سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، پرۆژه‌كه‌ش چەند بڕگەیەک لە خۆدەگرێت و بریتییه‌ له‌ راكێشانی كارەبا و دانانی ستون بۆ گەڕەكی شەستەكان لە قڕگە فیدەری 263،  گەیاندنی كارەبا و دانانی محاویلە بۆ گوندی (ژاڵەی خواروو) لەگەڵ گۆڕینی تەل و ستوون، لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای رۆژهەڵات”.

ڕوونیکردەوە، بودجه‌ی پڕۆژه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ (204,310,000) دوو سەد و چوار ملیۆن و سێ سەد و دە هەزار دینار و بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی 105 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واو بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا