چین لە هەژموونی خۆی بەسەر وڵاتاندا ناوەستێت..چین ئامانجی لە ئەمریکای لاتین چییە؟

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەکاتێکدا شی جینپینگ سەرۆکی چین لە 15ی تشرینی دووەم بەشداریکرد لە کردنەوەی پڕۆژەی زەبەلاحی “چانکای” لە وڵاتی پیرۆ، کە تیایدا چین شارۆچکەیەکی دوورەدەستی ماسیگرتنی لەوێ گۆڕی کە یەک لەسەر سێی دانیشتووانەکەی دەستیان بە ئاو ناگات بۆ بەندەرێکی گەورە کە 1.3 ملیار دۆلاری تێچووە بۆ دروستکردنی، بەپێی ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنتۆنی بلینکن خۆی ئامادە دەکرد بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمێکدا کە کۆمپانیای کالترەینی ئەمریکی شەمەندەفەری نەفەرهەڵگری گازۆیلی درێژخایەن دەبەخشێتە لیمای پایتەختی پیرۆ.

سەرەڕای ئەو ئاهەنگە گەورەیەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئەم مەراسیمە نیشانی دا، و جەختکردنەوە لەوەی کە ئاماژەیە بۆ ڕادەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، بەڵام جیاوازییەکە لە نێوان سەردانەکەی سەرۆکی چین و هاوتا ئەمریکییەکەیدا ڕوون بوو. لە کاتێکدا چین بە پڕۆژەی زەبەلاح لە ئەمریکای لاتین فراوانتر دەبێت، ئەمریکا بە خاوی دەردەکەوێت و ناتوانێت ڕکابەری چین بکات لە قەبارەی ئەو پڕۆژانەی پێشنیار کراون و خێرایی تەواوکردنیان.

چین چۆن فراوان بوو و کاریگەری خۆی لە ناوچەی ئەمریکای لاتین دروستکردو چ شێوازێکی بەکارهێنا و ئەمریکا چۆن سەیری ئەم فراوانبوونە دەکات؟

چین و ئەمریکای لاتین

لە ئێستادا لە جیهاندا شوێنی سووتاوی زۆر هەیە و تەنانەت زیاتریش ئەو ناوچانەن کە بەهۆی بڵێسەی ئاگرەوە مەترسییان لەسەرە، بەپێی ئەم واقیعە گۆڕاوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خۆی لە جیهانێکی نوێدا دەبینێتەوە کە وردە وردە گۆڕانکاری بەسەردا دێت، دوای ساڵانێک کە ئەمریکا و لە پشتیەوە جیهانی ڕۆژئاوا پێیان وابوو مرۆڤایەتی گەیشتووەتە کۆتایی مێژوو وەک فۆکویاما باسی دەکات و کە جیهان لەسەر یەک جەمسەر جێگیر بووبوو و دیموکراسی لیبڕاڵی ڕۆژئاوا لە سەروویەوە بوو.

چین بە وریاییەوە و بە هێواشی دەجووڵێت بۆ بەدەستهێنانی کاریگەریی نوێ لە ناوچە جیاوازەکانی جیهان

بۆ ئەمریکا، داهاتوو ئاماژەیە بۆ چەندین مەترسی، چین بە وریاییەوە و بە هێواشی دەجووڵێت بۆ بەدەستهێنانی کاریگەریی نوێ لە ناوچە جیاوازەکانی جیهان و یەکێک لەو ناوچانەش حەوشەی پشتەوەی ئەمریکایە.

لە ساڵانی ڕابردوودا چین بووەتە یەکەم هاوبەشی بازرگانی ئەمریکای باشوور، هەروەها دووەم هاوبەشی گەورەی هەموو ئەمریکای لاتین بووە.

هەروەها چین بووەتە سەرچاوەی سەرەکی قەرزدان و وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی دەرەکی لە ئەمریکای باشوور لە بوارەکی وزەدا، لەوانە دەستپێشخەری پشتێن و ڕێگا، بەپێی دامەزراوەی توێژینەوەی ئەمریکی “ئەنجوومەنی پەیوەندییە دەرەکییەکان”، ئاماژە بەوە دەکات کەسەدەی بیست و یەک شاهیدی قەبارەی پشتگیرییەکانی دامەزراوە داراییەکان بووە کە لە پەرەپێدانی چینی لە پڕۆژەکانی ژێرخانی ئەمریکای لاتین ڕکابەری قەبارەی هاوتاکەی دەکات کە لەلایەن بانکی نێودەوڵەتی و دامەزراوە داراییە تەقلیدییەکانەوە پێشکەش دەکرێت.

لە سەرەتای سەدەی ئێستاوە پێدەچێت چین بە قووڵی ئارەزووی درێژکردنەوەی کاریگەرییە ئابوورییەکەی و کاریگەرییە سیاسییەکانی دواتر لەم ناوچە مەترسیدارەدا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەبێت. ساڵی 2000 قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان چین و ئەمریکای لاتین، بەپێی ئامارەکانی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی، تەنها 12 ملیار دۆلار بووە، بەڵام تا ساڵی 2010 بەهای بازرگانی نێوان هەردوولا بۆ 180 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە، تاوەکو لە ساڵی 2021دا ژمارەکە گەیشتە 450 ملیار دۆلار، لە کاتێکدا پێشبینییەکان تا ساڵی 2035 دەگاتە 700 ملیار دۆلار.

سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی، چین ستراتیژی خۆی لەسەر ئاڵوگۆڕێک چڕکردووەتەوە کە زۆر سوودی بۆ ئابوورییەکەی هەیە، هەروەها هاوشێوەی ئەو ئاڵوگۆڕانەیە کە وڵاتە گەورەکان بەزۆری لەگەڵ وڵاتانی بچووکتر ئەنجامی دەدەن کەرەستەی خاو وەک سۆیا و مس و نەوت هاوردە دەکات. کە ئەو کەرەستانەن کە پێویستیانە بۆ بەرزکردنەوەی پڕۆژە پیشەسازییەکەی، لە کاتێکدا زیادەی پیشەسازی خۆی لە شێوەی بەرهەمێکدا هەناردەی وڵاتانی ئەمریکا دەکات کە بەهای زیادکراوی زیاترە، بۆ ئەوەی ئەم ستراتیژە بەرەو پێشەوە ببات، چین ڕێککەوتنی بازرگانی ئازادی لەگەڵ شیلی، کۆستاریکا، ئیکوادۆر و پیرۆ ئەنجامداوە و توانی 21 وڵاتی ئەمریکای لاتین بخاتە ناو دەستپێشخەری پشتێن و ڕێگا.

لە هەمان کاتدا چین پاڵ بە وەبەرهێنان و قەرزەکانیەوە دەنێت لە کیشوەرەکەدا، بەو پێیەی وەبەرهێنانەکانی لە ئەمریکای لاتین و کاریبی 12 ملیار دۆلار بووە، واتە 9%ی کۆی وەبەرهێنانی بیانی لەو ناوچانە، هەروەها بانکی گەشەپێدانی چین و هەناردەکردن -بانکی هاوردەکردنی چین بەگشتی بڕە پارەیەکی زۆری بە حکومەتەکانی وڵاتانی ئەمریکای لاتین داوە کە دەکاتە 137 ملیار دۆلار، وە ڤەنزوێلا گەورەترین قەرزوەرگرە تا ئێستا، لە نزیکەوە بەڕازیل لە دوای ئەویش دێت.

لەنێو ئەو بوارانەی کە پەکین ئارەزووی فراوانکردنی هەبوو، وەبەرهێنان و فراوانکردنی کەرتی وزەی نوێبووە لە ناوچەکەدا، هەروەها هەشت لە دە گەورەترین دابینکەری پانێڵی خۆر لە ناوچەکەدا بوون بە کۆمپانیای چینی، ئەمە جگە لە پارەدارکردنی وێستگەکانی وزەی خۆر لە ناوچەکەدا.

چین کۆمپانیا و کانگە گرنگەکانی لە بەرازیل، ئەرجەنتین، بۆلیڤیا و شیلی بەدەستهێناوە کە پەیوەندییان بە کانزای لیتیۆمەوە هەیە، کە گرنگییەکی زۆری پێداوە کانزایەکی زۆر گرنگە بۆ وڵاتانی پیشەسازی چونکە لە دروستکردنی پاتری مۆبایلە زیرەکەکان، کۆمپیوتەرو پاتری ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەکاردێت، ئەم وڵاتانە نزیکەی نیوەی یەدەگی لیتیۆمی ناسراویان تێدایە، هەروەها کۆمپانیای هواوی چینی لە کیشوەرەکەدا فراوانتر بووە، بەتایبەتی لە ئەرجەنتین، بەرازیل، شیلی، کۆڵۆمبیا، مەکسیک و پیرۆ، بەو پێیەی بە توندی هاتۆتە ناو بوارەکانی داتا و کۆمپیوتەرەوە.

چین نەک هەر لە ڕووی کاریگەری ئابوورییەوە لە هاوکارییەکانی لەگەڵ ئەمریکای لاتین سودمەندبووە، بەڵکو کاریگەرییە ئابوورییەکە بۆ دەستکەوتی سیاسی ڕاستەوخۆ وەرگێڕدراوە

هەموو ئەوانەی سەرەوە وایکردووە بوونی چین لە ئابووری ئەمریکای لاتین بۆ حکومەتەکان سەرنجڕاکێش بێت، پەکین خۆی وەک بەدیلێکی چالاکتر بۆ ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا خستووەتەڕوو و لە هەمان کاتدا ڕێگری لە هاوکاریکردن نییە لەگەڵ زۆرێک لە داواکارییەکان بۆ سنووردارکردنی ژینگەیی و هتد. هەروەها چین سەرنجی خستە سەر پەرەپێدانی دروشمی هاوکاریی باشووری جیهانی بۆ گەشەپێدان وەک ناونیشانی فراوانی ئەم هاوکارییە.

چین نەک هەر لە ڕووی کاریگەری ئابوورییەوە لە هاوکارییەکانی لەگەڵ ئەمریکای لاتین سودمەندبووە، بەڵکو کاریگەرییە ئابوورییەکە بۆ دەستکەوتی سیاسی ڕاستەوخۆ وەرگێڕدراوە، بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی ئەمریکی بۆ پەیوەندییەکانی دەرەوە، چین جگە لەوەی زۆرترین کاریگەری و دەستکەوتە ئابوورییەکانی لەسەر کیشوەرەکە بەدەستهێناوە، توانی پەیوەندییە ڕۆشنبیری و پەروەردەییەکانیش بەهێزتر بکات، هەروەها سوودێکی زۆری لە پەتای “کۆڤید-19” وەرگرتووە کاتێک هاوکاری لەگەڵ ئەو وڵاتانەکردووەو سەدان ملیۆن ژەمی ڤاکسینی بۆ دابین کردوون جگە لە ئامێری پزیشکی و توانی بەم شێوەیە، ئەوە پیشانی حکومەتەکانی وڵاتانی ئەمریکای لاتین بدات کە ئەوان هاوبەشێکی ڕاستەقینەن، نەک هاوبەشێکی ئابووری چاوەڕێی قازانج.

لە ساڵی 2001 ەوە سەرکردە سیاسییە باڵاکانی چین لە ئاڵوگۆڕی سەردانەکانیان لەگەڵ سەرکردەکانی ناوچەکە نەوەستاون، ئەمەش دواجار وایکرد کە هاوبەشی ستراتیژی هەمەلایەنە واژۆ بکەن، کە بەرزترین پلەیە کە چین دەتوانێت بیدات بە هاوپەیمانە سیاسییەکانی، لەگەڵ ئەرجەنتین، بەرازیل، ڤەنزوێلا، پیرۆ، مەکسیک، ئیکوادۆر و شیلی<

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەترسێت

زۆرجار توێژینەوە و وتارە ڕۆژنامەوانییە ئەمریکی و ئەوروپییەکان باس لەوە دەکەن کە چین وڵاتانی ئەمریکای لاتین لە قەرزدا دەخنکێنێت.

ئەوەی بەڕاستی ئەمریکا نیگەران دەکات ئەوەیە کە ئەم بوونی چڕ و پڕەی چین لەو ناوچەیەدا کە زۆر نزیکە لێی بە ڕێبازێکی مەترسیدار دادەنرێت کە ڕەنگە لە داهاتوودا بۆ هەڕەشەکردن لە ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی بەکاربهێنرێت، هەروەک چۆن ئەمریکا بە بوونی خۆی لە دەریای باشووری چین و ناوچەکەدا دەیکات.

ستراتیجی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا کە لە ساڵی 2022 هاتە ئاراوە، باس لەوە دەکات کە هیچ هەرێمێک نییە هێندەی ئەو کاریگەرییەی کە لە نیوەگۆی ڕۆژئاواوە ڕووبدات، کاریگەری لەسەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەبێت و ئەو ستراتیژەش دان بەوەدا دەنێت کە هاوبەشییەکانی ئەمریکا لەگەڵ وڵاتانی ئەمریکای لاتین خراپ بوون بە شێوەیەکی ڕوون چین بۆ جێگرتنەوەی ئەوەی قۆستەوە، ئەمەش هەڕەشەی ئەمنی ڕوونی بۆ سەر ئەمریکا دروست کرد، چونکە چین بووە بەهێزترین یاریزان لە ئەمریکای باشوور بە تایبەتی.

بوونی بەهێزی چینی و زیادبوونی کۆنترۆڵی ژێرخان و بەندەر و تۆڕەکانی وزە لەو ناوچەیەدا وایکردووە زۆرێک لە سیاسەتمەدارانی ئەمریکی نیگەرانی خۆیان لەبارەی فراوانبوونی چینەوە بخەنەڕوو، لە غیابی چارەسەرێکی کاریگەر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی، لە کاتێکدا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرنجی لەسەر ناوچەکانی دیکەی جیهان و جێهێشتنی حەوشەی پشتەوەی بە ئاسانی بۆ فراوانبوونی چین لەسەر خاکەکە بۆ حکومەتە لاتینییەکان داوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا