ئەمریکا ژمارەی سەربازەکانی لە رۆژئاوای کوردستان زیادکردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، ژمارەی سەربازەکانیان لە سووریا بۆ دوو هێندە و لە 900 سەربازەوە بۆ 2 هەزار سەرباز زیادکردووە.

پات رایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمرکا – پێنتاگۆن لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، “بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی سووریا و بەرژەوەندییەکان، بڕیارمان دا بە زیادکردنی ژمارەی سەربازانمان”.

بە وتەی پات رایدەر، ئەو 1100 سەربازە زیادەیەی کە نێردراون بە هێزی ‘خولاوەی کاتی” هەژمار دەکرێن و ماوەی 30 بۆ 90 رۆژ لە سووریا لەناوچەی بەرپرسیاریەتیی فەرماندەیی ناوەندی سووپای ئەمریکا دەمێننەوە.

ئەمریکا 900 سەربازیی هەمیشەی و سەرەکی هەیە لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، ئەو هێزانە لە چوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە شەڕی دژی داعش بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا هاوکاری هەسەدە و هێزە کوردییەکان لە رۆژئاوای کوردستان دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا