پوتین: دوای هاتنی بۆ ڕوسیا تاکو ئێستا بەشار ئەسەدم نەبینیووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی ڕووسیا ڕەتی کردەوە شکستیان لە سووریا هێنابێت، باسی لەوەش کرد، لەوەتەی ئەسەد چووەتە مۆسکۆ، چاوی پێ نەکەتووەتەوە.

رۆژی پێنجشەممە، ١٩_١٢_٢٠٢٤، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا لەمیانی پرێس کۆنفرانسی بەرفراوانی ساڵانەی خۆیدا لە مۆسکۆ، لەبارەی ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد و پێشهاتەکانی ئەم دواییەی سووریا، ڕایگەیاند: کەسانێک هەن هەوڵ دەدەن ئەوەی لە سووریا ڕووی دا، وەک شکستێک بۆ ڕووسیا بخەنە ڕوو، ئەمەش ڕاست نییە.

پوتین لەبارەی هەڵاتنی بەشار ئەسەد بۆ ڕووسیا، وتی: لەوەتەی بەشار ئەسەد هاتووەتە مۆسکۆ چاوم پێ نەکەوتووە، بەڵام بەنیازم قسەی لەگەڵ بکەم.

وتیشی: لەبارەی ڕۆژنامەنووسە ونبووەکەی ئەمەریکا لە سووریا، قسە لەگەڵ ئەسەد دەکەم.

پوتین لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لەوەش کرد، نزیکەی چوار هەزار چەکداری ئێرانیمان لە سووریاوە گواستووەتەوە تاران.

لەبارەی چارەنووسی بنکە سەربازییەکانی ڕووسیا لە سووریا؛ پوتین ئاماژەی بەوە دا: نازانین تا چ ڕادەیەک پێویستمان بە بنکە سەربازییەکانمانە لە سووریا، ئێمە بە پشتبەستن بە هەڵسوکەوتی دەسەڵاتدارانی ئێستە، بیر لە داهاتووی بنکەکانمان دەکەینەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا