پۆڵه‌تیك پرێس:
به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی شه‌پۆلی دووه‌می ڤایرۆسی كۆرۆناوه نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی.
ڕۆژی سێشه‌ممه نرخی نه‌وتی برێنت له‌بازاڕه‌كانی جیهان بۆ 42 دۆلار و 28 سه‌نت دابه‌زی، هاوكات نرخی نه‌وتی خاوی ته‌كساس به 40 دۆلار و 77 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
هۆكاری دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌ترسی شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا، كه هه‌ندێك وڵاتی ناچار كردووه ڕێكاری توند بگرنه‌به‌ر، ئه‌وه جگه له زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی لیبیا.
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكخراوی ئۆپیك له‌باره‌ی نرخی نه‌وته‌وه كۆبوه‌وه، ئه‌ندامانی ڕێكخراوه‌كه ڕایده‌گه‌یه‌نن، ئه‌وه‌ی پێویست بێت ئه‌نجامدراوه بۆئه‌وه‌ی نرخی نه‌وت جێگیربێت، ئه‌وان ده‌ڵێن كێشه له كه‌مبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر نه‌وت هه‌یه.