پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران و مووچەخۆران دەستیپێکرد و ئەمڕۆ پێنج توێژ مووچەیان پێدەدرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 17ـی کانوونی یەکەمی 2024، بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، مووچەی مانگی 10ی خانەنشینانی پێشمەرگە و شارستانی، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و زیندانە سیاسییەکان دابەشدەکرێت.
رۆژی دووشەممە 16ی کانوونی یەکەم، وەزارەتی دارایی هەرێم پاش زیاتر لە 70 رۆژ لیستی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی خشتەکە، حکومەت لە ماوەی 6 رۆژدا مووچەی مانگی 10 دابەشدەکات.