پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ماهر ئەسەد، پیاوی دووەمی سووریا و بەهێزترین و کاریگەرترین، مێژوویەکی خوێناوی لەو وڵاتەدا هەبوو، هەروەها پیاوی شاراوە و سێبەری بەشار ئەسەدی سەرۆکی لەکارلادراو بوو، خاوەنی دەسەڵات و پارەیەکی زۆربوو.
ماهر و بەشار مێژووی باوک و مامی خۆیان، حافز و ڕیفعەت ئەسەدیان دووبارە کردەوە، یەکەمیان سەرۆکی بەرپرسی کاروباری سیاسی و سەربازی وڵات بوو، دووەمیان پارێزەری ڕژێم بوو لە لەناوبردنی ئۆپۆزسیۆن.
ماهر درێژکراوەی ڕیفعەتی مامی بوو، کە فیرقەی چوارەمی دامەزراند، بەڵام سەرکردایەتییەکەی دوای ئەو تێپەڕی بۆ کوڕەزاکەی، کە دوای ئەو دەستی بەسەردا گرت بۆ ئەوەی درێژە بە کارەکەی بدات لە قڕکردنی سورییەکان لە کاتی شۆڕشەکەیاندا.
ماهر ئەسەد لە 8ی کانونی یەکەمی ساڵی 1967 لەدایکبووە و کوڕی بچووکی حافز ئەسەدی سەرۆکی پێشووی سووریایە.
سەرەتا بەشاراوەیی مایەوە و بەردەوام بوو لە خوێندنی ناوەندی لە ئەکادیمیای ئازادی پێش ئەوەی بچێتە خوێندنی کارگێڕی بازرگانی لە زانکۆی دیمەشق دوای تەواوکردنی خوێندن، شوێن پێی باسیل ئەسەدی برای هەڵگرت و پەیوەندی بە سوپای سووریاوە کرد. لەوێ دەستی بە کاری سەربازی کردووە کە دەیکاتە یەکێک لە کەسایەتییە ناوەندییەکانی دەوڵەتی سووریا.
کاتێک ڕووداوی هاتووچۆ گیانلەدەستدانی باسیلی برای لێکەوتەوە لە ساڵی 1994 دا، ناوی ماهر وەک یەکێک لە کاندیدەکانی جێنشینی باوکی دەرکەوت، بەڵام ئەم ڕێگایە گۆڕا، بەو پێیەی بەشار برای ناوەڕاست هەڵبژێردرا بۆ ئەوەی ببێتە جێنشینی حافز ئەسەد .
کەسایەتی ماهر و مەیلی بۆ ئەوپەڕی خوێنڕشتن و توندوتیژی بە یەکێک لەو هۆکارانە دادەنرا کە کاریگەری لەسەر دوورخستنەوەی لە بەرژەوەندی بەشار هەبوو کە لە بازنەی سیاسیدا بە ئارامتر و پەسەندکراوتر سەیر دەکرا.
لەم نێوەندەدا ماهر دەستی کرد بە چەسپاندنی پێگەی خۆی لەناو دامەزراوە سەربازییەکاندا بە وەرگرتنی فەرماندەیی کەتیبەیەک لە پاسەوانی کۆماریدا، بەمەش کاریگەرییەکی زۆری لە ناو بەشی سەربازیدا بەدەستهێنا.
دوای مردنی باوکی واتە حافز ئەسەد لە ساڵی 2000، ماهر بە خێرایی لە ڕێگەی پلە سەربازییەکانەوە بەرزبووەوە، بۆ عەقید، دواتر بوو بە فەرماندەی پاسەوانی کۆماریی، پێکهاتەیەکی سەربازی کە نزیکەی 10 هەزار کەسی لەخۆگرتبوو، سەربازەکان کە بە دڵسۆزی زۆر ناسرابوون کە پێدەچێت پەیوەست بێت بە داهاتی کێڵگە نەوتییەکانی ناوچەی دێرەزۆر ڕۆڵیان هەبووە لە دڵنیابوون لە بەردەوامبوونی ئەم دڵسۆزییە.
لەو ساڵەی کە بەشاری برای دەسەڵاتی گرتە دەست، ماهر بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی بەعس هەڵبژێردرا، لەوێ رۆڵی خۆی بەکارهێنا بۆ کاریگەری لەسەر بەشار ئەسەدی برای، بەتایبەتی لە مانگەکانی یەکەمی حوکمڕانیدا لە دیارترین دەنگەکان بوو کە بەشداربوون لە کۆتاییهێنان بە قۆناغی کراوەیی سیاسی کە بە بەهاری دیمەشق ناسراوە ئەم کراوەییە بە مەترسی لەسەر سەقامگیری و مانەوەی ڕژێمەکە دادەنرا.
کاریگەرییەکەی بەدرێژایی ڕۆژەکان بەهەندێک ململانێ زیادی کرد، یەکێک لەوانە لەگەڵ ئەسێف شەوکەت، زاوای و بەرپرسی بەشی هەواڵگری سەربازی بوو، کە ماهر دژایەتی هاوسەرگیریی ئەسێف لەگەڵ بوشرای خوشکی کرد، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی گرژییەکی توند لەنێوانیاندا.
لە ساڵی 2008دا ماهر ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە سەرکوتکردنی پشێوییەکانی ناو زیندانی سیدنایە
هەروەها ناکۆکییەکە گەیشتە لوتکە کاتێک دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە ماهر لە کاتی دەمەقاڵەدا تەقەی لە ئەسێف کردووە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە ئەسێف بە سەختی بریندار بێت سەرەڕای ئەمەش، دەوترا کە دواتر پەیوەندی نێوانیان باشتر بووە و سێ کەسەکە بە ناوەکانی بەشار و ماهر و ئاسێف بناغەی دەسەڵاتی تاکڕەوییان لە ڕژێمی ئەسەد لەو کاتەدا پێکهێنا.
لە ساڵی 2008دا ماهر ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە سەرکوتکردنی پشێوییەکانی ناو زیندانی سیدنایە، کە زیندانییەکان دۆخەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد و لە کۆی هەزار و 500 سەرباز هەزار و 250 سەربازیان بە بارمتە گرت لە ماوەی ئەم هەڵمەتەدا لە کۆی 10 هەزار کەس کە لە زیندانەکەدا دەستبەسەر بوون، 25 دیل کوژران، جگە لە کوژرانی 30 سەرباز کە بارمتەبوون.
شۆڕشی سوریا
لە سەرەتای سەرهەڵدانی شۆڕشی سوریا لە 15ی ئازاری 2011، هێزەکانی سەر بە ماهر ئەسەد ڕۆڵێکی خوێناوییان بینیوە لە سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان بە بەکارهێنانی هێزی زیادەڕۆیی لە ناوچەکانی وەک، بانیاس، حومس و ئیدلب.
ئەم هێزانە کاریگەری ڕاستەوخۆیان هەبوو لە گۆڕینی ناڕەزایەتییە ئاشتیخوازانەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خوێناوی لەڕاستیدا ژمارەیەکی زۆر لە ڕاپۆرتەکان، لەوانە ئەوەی کە ڕۆژنامەی لۆس ئەنجلۆس تایمز بڵاویکردەوە، ئاماژەیان بە بوونی ڤیدیۆ کلیپێک دەکرد کە کەسێک کە پێدەچێت ماهر ئەسەد بێت تەقە لە خۆپیشاندەرانی بێ چەک دەکات لە گەڕەکی بەرزە لە دیمەشق.
هەروەها سەربازە هەڵهاتووەکان کە لەژێر فەرماندەیی ماهردا بوون ئاشکرایان کردووە کە فەرمانی ئاشکرایان پێگەیشتووە بۆ بەکارهێنانی هێز دژی خۆپیشاندەران، وەک یەکێک لەو قەناس بەدەستانەی کە ڕیزەکانی سوپایان بەجێهێشتووە گێڕاویەتیەوە کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکاندا، فەرمانی ڕوونیان پێگەیشتووە کە ڕاستەوخۆ ئامانجیان ئاراستەی سەر یان دڵی خۆپیشاندەرانکردووە، بەبێ هیچ سنووردارکردنێک بۆ ژمارەی مردنەکان، وەک ئەوەی فەرمانیان پێکراوە پێویستە کە زۆرترین کەس بکوژرێت بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان بە هەر نرخێک بێت.
نفوزی ماهر ئەسەد لەدوای بۆردومانی باڵەخانەی ئاسایشی نیشتمانی سوریا لە 18ی تەمووزی 2012 بەهێزتر بوو
ئەم گێڕانەوەیانە ڕۆشنایی دەخاتە سەر ئەو تاکتیکە کوشندانەی کە هێزەکانی ماهر ئەسەد بەکاریان دەهێنا، کە ڕاستەوخۆ لەلایەن ئەوەوە ڕاسپێردرابوون، کە بەشێکی گرنگی ستراتیژییەتی ڕژێمی سووریای پێکهێنا لە ڕووبەڕووبوونەوەی ناڕەزایەتییەکان هەر لە سەرەتاوە سزای عەرەبی و نێودەوڵەتی بەسەریدا سەپێندرا بەهۆی ڕۆڵی لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان.
نفوزی ماهر ئەسەد لەدوای بۆردومانی باڵەخانەی ئاسایشی نیشتمانی سوریا لە 18ی تەمووزی 2012 بەهێزتر بوو، کە هێرشێک بووە هۆی گیانلەدەستدانی سەرکردە باڵاکانی ڕژێم، لەوانە داود ڕەجها وەزیری بەرگری و ئاسیف شەوکەت جێگرەکەی و چەند بەرپرسێکی باڵای دیکەی سووریا.
دوابەدوای ڕووداوەکە ڕۆڵی ماهر لە سەرکردایەتیکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان سەریهەڵدا، چونکە فیرقەی زرێپۆشی چوارەم بە سەرکردایەتی ئەو هێرشێکی توندی کرد لە کاتی گەمارۆدانێکدا کە چوار ڕۆژی خایاند (18 _22 ی تەمموزی 2012)، کە تێیدا توانی 3 ناوچەی سەرەکی داگیر بکات کە لە ژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆن بوون لە دیمەشق، ئەمەش پێگەی ئەوی وەک یەکێک لە دیارترین کەسی سەربازیی ڕژێم بەهێزتر کرد.
ئیمپراتۆری کاپتاگۆن
کاپتاگۆن بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1961 وەک دەرمانێک بۆ چارەسەرکردنی ماندوێتی و تێکچوونی ڕەفتار بەکارهێنرا دواتر بەخێرایی درا بە سەربازەکان بۆ ئەوەی بتوانن بۆ ماوەیەکی زۆر بەئاگا بمێننەوە بۆ دڵنیابوون لە بەرزبوونەوەی هێز و چالاکی، وەک دەرمانێکی مەترسیدار ناسێندرا و کۆمپانیاکان لە ساڵی1986 دا بەرهەمهێنانییان وەستاند.
دەرکەوتووە کە ماهر و بەشار ئەسەد و مودار ڕیفعەت ئەسەدی ئامۆزایان گرنگترین سێ کەسن و ڕاستەوخۆ بەرپرسن لە دروستکردنی ئەم مادەیە لە ناوچە جیاجیاکانی سووریا، هەروەها بەرپرسیارێتی شێوازەکانی دابەشکردنیشیان لە ئەستۆ گرتووە.
کەرەم ئەلشار، بەڕێوەبەری پرۆگرامی سووریا لە ڕوانگەی تۆڕە سیاسی و ئابورییەکان، ئاشکرای کرد کە سنووری نێوان سووریا و ئوردن چەندین خاڵی بەرهەمهێنانی کاپتاگۆنی لەخۆگرتووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەلشار، ئەو بەرهەمە زۆرە لە ناوچە قاچاخچییە دەریاییەکان بووە، جگە لە شوێنەکانی تر لە باشووری سووریا و نزیک سنووری عێراق.
هه ڕوه ها ڕوونی کرده وه که چه ند کۆمپانیایەکی په یوه ندیدار به فیرقەی چوارەوه بەسەرۆکایەتی ماهر، له دوای ساڵی 2011 دەرکەوتوون و لەلایەن کەسانی نزیک له ڕژێم و خزمەتگوزاریە ئەمنییەکانییه وه کۆنترۆڵ دەکرێن.
زۆرێک لە ڕاپۆرتەکان ئاشکرایان کردووە کە ماهر ئەسەد لە ساڵی 2011 ەوە هەندێک وڵاتی بە ماددەی هۆشبەری کاپتاگۆن گرتووە.
یەکێک لە ئامانجەکانی ماهر بەدەستهێنانی پارەی زیاتربووە بۆ درێژەدان بەو ماشێنە جەنگییەی کە خۆی و بەشار سەرکردایەتیان دەکرد دژ بە خەڵک و لەپێناو دابینکردنی مووچەی سەربازان و بەهێزکردنی پێگەی دارایی و بەرژەوەندی تایبەتی بنەماڵەی ئەسەد و سەروەت و سامانەکەیان.
سەرچاوە بەریتانیاییەکان ئاشکرایان کردووە کە بازرگانی کاپتاگۆن ساڵانە نزیکەی 50 ملیار دۆلارى بۆ خەزێنەی بنەماڵەی ئەسەد کە ماهر سەرۆکایەتی دەکرد دابینکردووە.
دوای هەڵاتنی بەشار ئەسەد و ماهر برای، سورییەکان زۆرێک لە تاقیگەی بەرهەمهێنانی کاپتاگۆنیان لە دیمەشق و لادێکانیدا دۆزییەوە.