ئاسایشی هەولێر دوو باندی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، دەستگیركردنی دوو باندی بازرگانیكردنی بە ماددەی هۆشبەر راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە، بەفەرمانی دادوەر دوو باندی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەریان دەستگیركردووە كە ژمارەیان پێنج كەسە.

وتیشی، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكان، دەستبەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ و مەریجوانە و كەلوپەلی كێشانی ماددەی هۆشبەردا گیراوە.

ئاسایشی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، چوار تۆمەتبار لەوانەی دەستگیركراون، خەڵكی شارەكانی خوارووی عێراق و دەرەوەی هەرێمی كوردستانن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا