لە دوای كۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەم , جیهان پێی نایە قۆناغێكی نوێی ململانێكان ئەویش ململانێی سیاسەتی ئابوورییە
كە چۆن هەر ولاتێك لە ڕێگای ئابوورییەكی بە هێزەوە بتوانێت كاریگەر و هێزی خۆی پیشانی جیهان بدات , پڕۆژە ئابوورییەكان خۆیان دەبیننەوە لە سامانی سروشتی (نەوت و گاز …..هتد) , بەرز و نزمی دراوەكانیان , زێڕ , كارگەو بەرهەمێنانەكانیان كە هەر ولاتەوە بە پێی توانا و سروشتی خاك و پرۆژەكانی كاریگەری هەیە لەسەر ئابووری جیهان , ڕۆژهەلاتی ناوەراستیش بە هۆی پێگە جوگرافیەكەی هەمیشە كاریگەری بە هێزی ئەو ململانێیەی لەسەر بووە هەر لایەك هەوڵی داوە پێگەی ئابووری خۆی و هەژموونی بەسەر ناوچەكەدا بە هێز بكە , هەر وەك درێژكراوەی و ئەم ململانییە لە ئێستادا رۆژهەلاتی ناوەراست لە بەردەم چەندین گۆرانكاری گەورەدایە و چەندین ڕیگاو پڕۆژەی ئابووری گەورە لە ناوچەكەدا لە ململانێدان بۆ ئەوەی پڕۆژەكانیان جێبەجێ بكەن و ئابووریەكانیان بە هێز بكەن لەوانە (1. ڕێگای ئاوریشمی كە چین خاوەن و نەخشە سازیەتی و چەندین قۆناغی لە ئەفریقاو رۆژئاوا بریوە و یەكێكە لە پڕۆژە بەهێزە ئابوورییەكان , 2.هیلالی شیعی كە پڕۆژەی ئێرانە و كە درێژ دەبێتەوە لە گەرووی هورمزوو و كەنداوی عەرەبی تا سوریاو عێراق ,3. رێڕەوی داود كە ئیسرائیل خاوەندارێتی دەكات و لە باكووری میسرەوە درێژدەبێتەوە بەرەو لوبنان و توركیا و عیراق و كوەیت و سعودیە ,4. ڕێگەی گەشەپێدانی عیراق كە بە درێژای خاكی عیراق و كوردستان ڕێگەیەكی خێرای ئابوورییە , ….. هتد )
بیریشمان نە چێت بەشێكی زۆر ئەو شەر و ملمڵانێیانەی لە ماوەی ڕبردوو لە ناوچەكە روویانداوە پەیوەندی تەواوی هەیە بە سەپاندنی هەژموونی ئابووری لە ناوچەكە شەری ئیسرائیل و فەلەستین و لوبنان لەلایەك و گۆرانی دەسەلاتی سوریا بە پشتیوانی توركیا دەرخەری ئەو راستیەن كە ئامانجی ئابووری گەورە لە ناوچەكە هەیە و پێویستی بە ناوچەی ئارام هەیە , هەموو ئەو پڕۆژە ئابوورییانە پێشبینی كراون و عێراقیش بە شێكە لە پلانی ئەو ولاتانە بۆ پڕۆژە و ئامانجە ئابورییەكانیان , ئەوەی كە شایەنی باسكردن و سەرنج دانە لەسەری چۆن عێراق و هەرێمی كوردستان مامەڵە لەگەل ئەم ململانێیەی ولاتان و پرۆژە ئابووریەكان دەكەن لە بەرژەوەندی خۆیان , بەبێ گومان عێراق دركی بەوە كردوەو پرۆژەی ناو خۆی هەیە و بە تێكهەڵكیش لەگەل پڕۆژە دەرەكییەكان دەتوانیت بە پێگە جوگرافیەكەی سوود لەو پڕۆژانە ببینێت بە بەلگەی ئەوەی چەندین ساڵە بەملیاران دۆلاری خەرج كردووە لە دروستكردنی بەندەری فاو لە بەسرە كە دووەم گەورەترین بەندەری جیهان دەبێت لەگەل تەواو بوونی كە رێگای بازرگانی ئاسیا بە ئەوروپادەبەستێتەوە لە ڕێگای دەریاوە , كە قازانجی ساڵانەی بە 35 ملیار دۆلار دەخەملێنرێت , لەگەل هەبوونی چەندین فشاری دەرەكی بۆ پەك خستنی پڕۆژەكە بەلام عێراق بەردەوامە لە دروستكردنی , هەرێمی كوردستانیش وەكو بە شێك لە خاكی عێراق چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم پرۆژانە دەكات بەبێگومان دەكرێت بە شێكی ئەم ڕێگا ئابووریانە بە خاكی كوردستاندا تێبپەرێت و سوودێكی گەورە بە ئابووری هەرێم بگەیەنێت , بەلام وەكو سەرەتا پێویستە ڕێككەوتن و لێكتێگەشتنێكی تەواو لە نێوان هەرێم و بەغداد دروستببێت كە تائێستاش چەندین كێشەی دارایی لە نێوانیان ماوە لەسەر بابەتی مووچەو داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوورییەكان , كە ئامانجی عێراق , گەرانەوەی سەرجەم داهاتەكان و دابەشكردنی مووچەیە لەلایەن حكومەتی ناوەندییەوە پشت بەست بە بریاری دادگای فیدرالی كە تائێستاش هەرێم پابەندی تەواوی پیشان نەداوە بە ناردنی تەواوی لیستی ناوی مووچەخۆران و داهاتی ناوخۆ و كێشەی خاڵە سنووریەكان بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە كە هەموو ئەو كێشانەو ڕێكنەكەوتن لەگەل حكومەتی عێراق , بە قازانجی هەرێم نییە ,
دەبێتە هۆی دواكەوتن لە سوود وەرگرتن لەو پڕۆژە گرنگە ئابووریانە , چونكە بە هۆی دواكەوتنی مووچە بارودۆخی دارایی خەلك لەبار نییە و تائێستاش چەندین مووچەی دواكەتوو هەیە كە نەدراوە , كە هەموو ئەو پشێوییانە كاریگەری راستەو خۆی دەبێت لەسەر گەشەو رێگای ئابووری , چونكە بیرمان نەچێت كە ئابووری لە ناوچەو بارودۆخی ئارامدا گەشە دەكات و , هەرێم پێوسیتی بە سەلماندنی ئەو ئارامییە دەبێت بۆ وەرگرتنی رەزامەندی عیراق و ولاتانی دەرەوە بۆ ئەوە بەشێك لەو پڕۆژە ئابووریانە بە خاكی هەرێمدا بێت و وەك بە شێك لە عێراق سوودی لێوەربگرێت .
سەریاس محەمەد سەلیم