پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەبارەی دامەزراندنی بەشێک لە دەرچووانی زانکۆکان بڕیاریدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە15ی کانونی یەکەم، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕێنمایی بە وەزیری دارایی دا، بەمەبەستی پەسەندکردنی ئەو لیستانەی لەلایەن ئەنجومەنی راژەوە ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق کراوە.
لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا، کە سەرۆکوەزیران، وەزیری دارایی و لێپرسراوانی ئەنجومەنی راژەی فیدڕاڵی تێیدا ئامادەبوون، بریاری تەواوکردنی کارەکانی گروپی دووەم لە یەکەمەکان و خاوەن بروانامە باڵاکان درا.
هاوکات، باس لە پڕکردنەوەی پلە وەزیفییە بەتاڵەکان لە وەزارەتی تەندروستی کرا، بۆ ئەو مەبەستە داوای ناردنی ژمارەی پلە وەزیفییە بەتاڵەکان کرا بۆ وەزارەتی دارایی بۆ پڕکردنەوەیان بە دەرچووانی کۆلێژە پزیشکییەکان، دەرمانسازەکان و پەیمانگا تەندروستییەکان.