پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ئاشکرایکرد، سەرجەم ئەو خوێندکارانەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە، مانگانە بڕە پارەیەک وەردەگرن.
ئەمڕۆ یەکشەممە15ی کانونی یەکەم، هودا سەجاد، بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ڕایگەیاند، “سەرجەم ئەو خوێندکارانەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە، مانگانە بڕە پارەیەک وەردەگرن، ئەو پارەیەش بەپێی یاسای بودجە بەردەوام دەبێت”.
ئاماژەی بەوەکرد، مانگانە خوێندکاری قۆناغی سەرەتای 30 هەزار دینار، خوێندكاری قۆناغی ناوهندی و دواناوهندی 50 ههزار دینار، خوێندكارانی زانكۆ 100 ههزار دینار، خوێندكارانی ماجستێر و دكتۆرا 150 ههزار دینار وهردهگرن.
ڕوونیکردەوە، زیاتر لە دوو ملیۆن و 600 هەزار خوێندکار لە هەموو ئاستەکانی خوێندن لەو پارەیە سوودمەندن، پارەکەش بەبێ پچڕان بەردەوامە.