لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەو هاوڵاتییەی برینداربوو دوای ئەوەی گەیەندرایە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ شەممە14ی کانونی یەکەم، بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە،” بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لەناو شاری کەلار لە نزیک نەخۆشخانەی گشتی کەلار کەسێک برینداربوو دوای ئەوەی گەیەندرایە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا”.

ئاماژەی بەوەکرد، “ئۆتۆمبێلێکی جۆری (هۆندا مینی پاس) لە نزیک نەخۆشخانەی گشتی کەلار لە پیاوێک، کە لەدایکبووی 1943ە دەدات و برینداری دەکات، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر دەگەیەندرێتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە کەمێک پێش ئێستا گیانی لەدەستدا”.

ڕوونیکردەوە، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە شێواز و هۆکاری ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا