پاڵنەرەکانی پشت دەستێوەردانی سەربازیی ڕووسیا لە سووریا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چیرۆکی دەستێوەردانی سەربازیی ڕووسیا لە سووریا لە 30ی ئەیلولی 2015 دەستیپێکرد، کاتێک ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا داوای لە دوما (پەرلەمانی ڕوسیا) کرد ڕێگە بە جێگیرکردنی هێزی چەکدار لە سووریا بدات، دوما پەخشی ڕاستەوخۆی گفتوگۆکەی پچڕاند و گۆڕدرا بۆ دانیشتنێکی داخراو، مۆڵەتی بەکارهێنانی هێزە چەکدارەکانی لە دەرەوە بە کۆی دەنگ دا بە سەرۆک.

دوابەدوای بڕیارەکەی دوما، مۆسکۆ داواکارییەکی فەرمی ئاراستەی فڕۆکە ئەمریکییەکان کرد بۆ ئەوەی ئاسمانی سووریا بەجێبهێڵن، هاوکات سەرۆکی ئۆفیسی سەرۆکایەتی ڕووسیا، سێرگی ئیڤانۆڤ، ڕایگەیاند کە پاڵپشتی سەربازی وڵاتەکەی بۆ سووریا لەسەر داوای بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریایە، یاسا نێودەوڵەتییەکان، بە پێچەوانەی وڵاتانی دیکە، لەوانە ئەمەریکا کە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر خاکی سووریا ئەنجام دەدات، بەبێ ئەوەی پشت بە بڕیارێکی ئەنجومەنی ئاسایش یان داواکارییەک لەو وڵاتە ببەستێت کە هێرشەکانی تێدا ئەنجام دەدرێت بەڕێوە دەچن.

نزیکەی مانگێک پێش بڕیارەکەی دوما، ڕووسیا ئامادەیی سەربازی خۆی لە خاکی سووریادا بەهێزتر کردبوو، بە کۆکردنەوەی هێز و سەروەت و سامان لە خاڵی پشتیوانی لۆجستی لە بەندەری تارتووس، باشووری شاری لازقییە، ئەمەش بریتی بوو لە کۆکردنەوەی مووشەکی فڕۆکە، بۆمبی ئاسمانی و مووشەکی ئاسمانی بۆ سەرزەوی جگە لەوەش گروپێکی فڕۆکەوانی تێکەڵاو کە زیاتر لە 50 فڕۆکە پێکهاتبوو لە بنکەی ئاسمانی حومەیمیم دامەزرا.

ڕووسیا لە مانگی ئابی 2015 ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ڕژێمی سووریا واژۆ کرد و ڕێگەی بە هێزە سەربازییەکانی داوە کە بنکەی حومەیمیم بە خۆڕایی و تا کاتێکی نادیار بەکاربهێنن.

پاشان لێرەوە بابەتەکانی چیرۆکێکی نۆ ساڵە دەستی پێکرد، کە تێیدا مۆسکۆ پشتیوانی خۆی بۆ ڕژێمی ئەسەد چڕتر کردەوە، دوای ئەوەی خەریک بوو لە ماوەی نیوەی یەکەمی ساڵی 2015 دا بکەوێت، لەکاتێکدا لەو کاتەدا بە ڕاستی تەنیا نزیکەی 10%ی ڕووبەری وڵاتەکەی کۆنترۆڵ کردبوو، سەرەڕای ئەو پشتیوانییەی کە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە لە ماوەی 4 ساڵی پێش دەستێوەردانی ڕووسیادا وەریگرت.

بەڵام داڕمانی خێرای هێزەکانی سوپای ڕژیم لەبەردەم هێزە نەیارەکان نیشانەی پرسیاری گەورە دەوروژێنێت سەرەڕای هەوڵەکانی ڕووسەکان بۆ سەقامگیری پایەکانی دەسەڵاتداری ئەسەد، ئەنجامی کۆتایی ئەوە نەبوو کە ڕووسەکان دەیانویست، هۆکارەکانی پشت ئەم کارە چین؟

ئەلێکسی خلێبنکۆف، ڕاوێژکار و شارەزای کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەنجومەنی ڕووسیا بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، پێی وایە سەرکردەکانی ڕووسیا لە کاتی پلاندانان بۆ دەستوەردان لە دوای سەرهەڵدانی شۆڕشی سووریا، چاوەڕوانی ئەنجامی خێرایان دەکرد، بەو پێیەی پێیان وابوو سوپای سووریا، بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی ڕووسیا، دەتوانێت لە داهاتوودا دۆخەکە بگۆڕێت و وڵاتەکە کۆنترۆڵ بکاتەوە، لە ماوەی تەنها 3 _4 مانگدا هیچ پلانێک بۆ مۆدێرنکردنی سوپای سووریا یان بەرزکردنەوەی تواناکانی دانەنراوە، هەوڵەکانی ڕووسیاش لەسەر ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی بوو.

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، فڕۆکەوانانی ڕووسیا لە ماوەی نێوان 30ی ئەیلول تا 22ی تشرینی یەکەمی 2015، 934 ئەرکی شەڕکەریان لە بنکەی حمەیمیمەوە ئەنجامداوە، کە زۆربەیان مووشەکی ئاسمانی بۆ سەرزەویی وردبینی بەرزیان بەکارهێناوە.

مۆسکۆ درکی بەوە کرد کە ڕژێمی ئەسەد بەبێ بنیاتنانەوەی هێزە ئاساییەکانی بە شێوەیەکی کاریگەر و یەکگرتوو نامێنێ

بەڵام هەر زوو مۆسکۆ بۆی دەرکەوت کە هێرشەکان بەس نین بۆ بەدەستهێنانی کۆنترۆڵ لەسەر زەوی، ئەمەش لەلایەن فەرماندەی یەکەمی هێزە سەربازییەکانی ڕووسیا لە سووریا، ژەنەڕاڵ ئەلێکساندەر دڤۆرنیکۆڤ پشتڕاستکرایەوە.

بەم پێیە مۆسکۆ درکی بەوە کرد کە ڕژێمی ئەسەد بەبێ بنیاتنانەوەی هێزە ئاساییەکانی بە شێوەیەکی کاریگەر و یەکگرتوو نامێنێ، بەڵام لە هەمان کاتدا درکی بە سەختی ئەو کارە کرد، بە لەبەرچاوگرتنی گەمارۆدانی ڕژێمەکە، لەو کاتەدا، لەلایەن چەکدارەکانەوە، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە لایەک و داعش لە لایەکی ترەوە، جگە لە تێکچوونی ئاستی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپا، کە هێزەکانی سووریا بە شێوەیەکی هاوشێوەی کوتلە چەکدارە جیاوازەکان کاریان دەکرد.

یەکێک لە هۆکارە هەرە دیارەکانی ئەمەش درککردنی ڕژێمی ئەسەدە کە هێزە ئاساییەکانی بە تەنیا ناتوانن لە دەسەڵاتدا بیهێڵنەوە، ئەمەش بەهۆی قەیرانەکانی لادان و هەڵاتنی تاکەکان لە سوپا لە دوای سەرهەڵدانی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن، لێرەوە ڕژێم سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی کرد بۆ دامەزراندنی میلیشیایەکی ناوخۆیی، کە لە ئەندامانی خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان و پێکهاتەکانی حیزب پێکهاتبوون، لە چوارچێوەی ئەو ناوچانەی کە شایەتحاڵی ناڕەزایەتییە بەردەوامەکان بوون و ئەم میلیشیایانە لە زۆرینەی دروزەکان لە جەرامانە و عەلەوییەکان لە حومس پێکهاتبوون، بەگوێرەی خەمڵاندنێک، تەنها لە لادێکانی دیمەشق نزیکەی 24 هەزار چەکدار هەبوون لە ساڵی 2012.

هەرچەندە ئەم میلیشیایانە لە کۆتایی ساڵی 2012 دا سیمایەکی ڕێکخراوتریان لە ژێر ناوی “هێزەکانی پاراستنی نیشتمانی” وەرگرت و تا ساڵی 2013 هێزیان گەیشتە 100 هەزار چەکدار، دواتر لە ساڵی 2018 دا نزیکەی 200 هەزار چەکدار، پشتبەستنیان بە خەڵکی مەدەنی و سەربازە خانەنشینەکان نەک بە سەربازی ئاسایی، وای لێکردن ئەدای یەکگرتوو و توانای خۆیان لەدەست بدەن بۆ کارکردن لە ژێر فەرماندەیی سەربازی یەکگرتوو.

مۆسکۆ هەستی بەوە کرد کە ئەم میلیشیایانە مەترسی بۆ سەر ڕژێمی ئەسەد دروست دەکەن، چونکە دوور لە چاودێرییەکی توند کاردەکەن، دامەزراندنیشیان پشت بە کەسایەتییە کاریگەرە ناوخۆییەکان دەبەستێت، بە شێوەیەک کە سەرکردەکانیان لە سەرکردە جەنگییەکان دەچن کە توانای یاخیبوونیان هەیە لە هەر کاتێکدا، بە تایبەت لەگەڵ ئەگەری یاخیبوون لە پەرەسەندنی کێبڕکێی نێوان ئەوان و سوپای ئاسایی و خواستی قۆرخکردنی دەسەڵات دوور لە ناوەندگەرایی دیمەشق.

ڕووسیا و ئێران… ئامانجی دژ بەیەک

دەستێوەردانی سەربازیی مۆسکۆ لە سووریا تەنها بۆ پارێزگاری پایەکانی ڕژێمی ئەسەد نەبوو کە لە دەسەڵاتدا بوو، بەڵکو ڕەهەندی فراوانتر هەبوون لەوەی کە مۆسکۆ نیازەکانی خۆی لەسەر هەڵچنیبوو، گرنگترینیان نیشاندانی توانای خۆی بوو بۆ دەستێوەردانی ئەرێنی و کۆنترۆڵکردنی تێکچوونی ئاسایش ئەم بابەتە دوای ئەوە دێت کە دووەمیان ڕووبەڕووی شکستێکی گەورە بووەوە لە کۆنترۆڵکردنی ئاسایش لە عێراق یان ئەفغانستان.

بۆ ئەم مەبەستە مۆسکۆ لە مانگی کانوونی دووەمی 2016 دوو کەتیبەی سەربازی خۆی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی حەلەب کرد دوای ئەوەی کەوتە دەستی هێزەکانی ڕژیم، بۆ ئەوەی یارمەتی پۆلیسی ناوخۆیی بدات بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش و کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە نزیکەی 1600 چەکداری چیچانی بوون.

جگە لە ڕۆڵی ئەمنیی ئەم هێزانە، بەشدارییان لە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بە دانیشتوان کردووە، هەروەها سەرپەرشتی جێبەجێکردنی مەیدانی ڕێککەوتننامەکانی ئاگربەستی ناوخۆیی نێوان ڕێژیم و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنیان کردووە.

وا دیارە مۆسکۆ بەنیازی هێنانی چەکدارانی چیچانی بووە، چونکە موسڵمانی سوننە بوون، بەو پێیەی دەیەوێت ترسی دانیشتوانی حەلەب کەم بکاتەوە کە پەیوەندی بە زیادبوونی هەژموونی شیعەکانی ئێرانەوە هەیە، بەڵام خواستی مۆسکۆ نەیتوانی بەدی بهێنرێت، چونکە پێدەچێت ئەم هەنگاوانە لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی سوریا – ئێران و ڕەتکردنەوەی هەژموونی ڕووسیا و خواستی سنووردارکردنی دەستگرتنی مۆسکۆ بە خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان و سوپای سووریا بەرەوڕوو بووبێتەوە.

پێدەچێت ئەسەد بە ئەنقەست هەوڵەکانی مۆسکۆی لە حەلەب پووچەڵ کردبێتەوە، لەگەڵ ناسەقامگیرتربوونی دۆخی ئەمنی و ڕفاندنی هاوڵاتیانی مەدەنی لەسەر دەستی میلیشیای بەرگری نیشتمانی پەرەی سەند، کە جەنەڕاڵ بەسام مێرحیج، هاوکارێکی نزیکی ئەسەد، کە وای لە ڕووسیا کرد لە ساڵی 2018 دا هێزی سەربازی خۆی لە شارەکە بکشێنێتەوە.

جگە لەوەش، حەلەب زیاتر لە یەک بۆنەدا شایەتی شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ڕووسیا و ئێرانی بەخۆیەوە بینیوە، کە ژمارەیەکی زۆر کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە، هەروەها ڕووداوی هاوشێوە لە نێوان ئەو دوو لایەنەدا لە دێرەزۆر لە ڕۆژهەڵاتی سووریا لە مانگی نیسانی 2019 دا ڕوویانداوە.

لەبەر ڕۆشنایی ململانێی بەرژەوەندییەکان و لەگەڵ خراپی بارودۆخی ئابووری و دابەزینی مووچەی ئەفسەران بەهۆی شەڕەوە، هەلپەرستی جێگەی پیشەییبوون و دیسپلینی سەربازیی گرتەوە

ئەوەی جێی سەرنجە کەمبوونەوەی ڕووداوەکانی ڕفاندن و پێکدادانەکانە لە حەلەب دوای ڕۆیشتنی هێزی سەربازی ڕووسیا لەو شارە، ئەمەش ئەگەری ئەوە زیاتر دەکات کە مەبەست لێی ئەوە بووبێت لە تارانەوە پەیامێک بۆ مۆسکۆ بنێرێت.

لەگەڵ کەمبوونەوەی توندی شەڕەکە دواتر، هەردوولا سەرنجیان خستە سەر سەرچاوە ئابوورییەکانی سووریا، پاشان دەستیان کرد بە کێبڕکێ لەسەر گرێبەستی نەوت، گاز، فۆسفات، پەیوەندییەکان، کشتوکاڵ و بوارەکانی دیکە، بۆ ئەوەی پشتگیری لە هاوپەیمانییە سەرهەڵداوەکانیان لەگەڵ کۆمپانیا ناوخۆییەکان بکەن، هەریەکەیان ئەنجومەنی بازرگانی تایبەتیان لە دیمەشق دامەزراند

لەبەر ڕۆشنایی ململانێی بەرژەوەندییەکان و لەگەڵ خراپی بارودۆخی ئابووری و دابەزینی مووچەی ئەفسەران بەهۆی شەڕەوە، هەلپەرستی جێگەی پیشەییبوون و دیسپلینی سەربازیی گرتەوە.

یەکێک لە دەرکەوتەکانی ئەمەش پەنابردنی ئەفسەرانی پلە مامناوەند و باڵایە بۆ فراوانکردنی تۆڕەکانی پاڵپشتیکردنیان، بە ئامانجی دەستبەسەرداگرتنی یارمەتییە کەسییەکان لەڕێگەی سەرپەرشتیکردنی بەڕێوەبردنی ئەو خاڵانەی کە لەلایەن میلیشیاکانەوە دەستیان بەسەردا گرتووە، ئەمەش وایان لێدەکات بەرتیل لە هاوڵاتیان وەربگرن کە دەپەڕنەوە ئەم خاڵە پشکنینانە، لە کاتێکدا هەندێکی تر پەنایان بردە بەر کۆکردنەوەی بەرتیل لە سەربازەکان لە بەرامبەر ئەوەی ڕێگەیان پێبدەن خۆیان لە خزمەتکردنی سەربازی بەدوور بگرن.

دەرەنجامەکە ئەوەیە دوای نۆ ساڵ لە پاڵپشتیکردنی ئەسەد، لە هەلومەرجێکی ئاڵۆزدا، رووسیا گەیشت بەو ئەنجامەی کە بەردەوامبوون لە ڕزگارکردنی ئەسەد دووبارە، زۆر زیاتر بووە لەو سوودانەی کە چاوەڕوان دەکرا لە مانەوەی ئەسەد بەدەستی بهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا