هێزی ئاسمانیی عێراق هەشت حەشارگەی داعشی کردە ئامانج

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی ڕایگەیاند: هێزی ئاسمانیی عێراق، هەشت حەشارگەی داعشی لە چیای حەمرین لە باشووری کەرکوک کردە ئامانج.

رۆژی پێنجشەممە 12ی کانوونی یەکەمی 2024، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی، لەمیانەی ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، بە پشت بەستن بە زانیاری دەزگا و فەرمانگەکانی هەواڵگریی عێراق، توانرا چەند حەشارگەیەکی تیرۆستانی داعش لە چیای حەمرین لە باشووری کەرکوک دەستنیشان بکرێن.

ڕاشیگەیاند: هێزی ئاسمانیی عێراق، هەشت حەشارگەی ئەو تیرۆرستانەی لە چیای حەمرین بۆردومان کرد، هاوکات ئاماژەی بەوە کرد، بەردەوام دەبن لە گەڕان بە دوای شانە نوستووەکانی داعش و بە ئامانجیان دەگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا