پۆڵهتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پۆلیسی سلێمانی بانگەوازێک لەبارەی بوونی تەرمێک لە نەخۆشخانەی شار کە بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستداوە، بڵاودەکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، هاووڵاتییەک بەناوی ”ئیسماعیل عەبدوڵڵا دەروێش” کە تەمەنی 73 ساڵە لە بەرواری 7ی 12ی 2024 لە نەخۆشخانەی شار بەنەخۆشی گیانی لەدەستداوە و لە ئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەریی سلێمانییە.
پۆلیسی سلێمانی دوا لە کەسووکار یان هەر کەسێک دەکات کە زانیاریی لەبارەوە هەیە سەردانی پزیشکی دادی سلێمانی بکات یان پەیوەندی بە بنکەی پۆلیسی کوردسات بە ژمارە تەلەفۆنی 0533360657 بکات.